ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی، كه پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی ئازاری ئه‌مساڵیان كرد، ڕایگه‌یاند" پێویسته سه‌رۆككۆمار لیستی براوه بۆ پێكهێنای حكومه‌ت ڕابسپێرێت"
ساڵح موتڵه‌گ له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ڕادوێی نه‌وا هاوپه‌یمانی نیشتمانیی به كۆسپ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت دادهنێتو گوتی "هاوپه‌یمانی نیشتمانیی نه‌یانتووانیوه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن پێشئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوانیان ببه‌ستن"
شایه‌نی ئاماژه پێكردنه ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی، به تۆمه‌تی به‌عسی بوونه‌وه له لایه‌ن دادگای ده‌ستوورییه‌وه ڕێگه‌ی لێ‌گیرا خۆی بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید بكات، به‌ڵام پارته‌كه‌ی چووه پاڵ لیستی عێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی كه توانیان 91 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن |