دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ڕه‌خساوه نوێنه‌رانی كورد ته‌واوی داواكارییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، به‌پێویستیشی ده‌زانێت كورد چاوه‌روانی ده‌رئه‌نجامی پێشهات‌و جۆری رێككه‌وتنه‌كان بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له‌به‌غدا، به‌سایتی هاولاَتی وت"نوێنه‌رانی ئیئتیلافی كوردستانی چه‌ندین دانیشتن‌و گفتوگۆیان ئه‌نجامداوه، به‌لاَم ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌ره‌خساوه‌و نه‌توانراوه به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌و روون ته‌واوی داواكاری‌و خواسته‌كانی كورد بخه‌نه سه‌رمێزی گفتوگۆ".
هه‌روه‌ها هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه تائێستا كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنه‌كان ته‌نیا له‌قۆناغی له‌یه‌كگه‌یشتن‌و نزیكبونه‌وه‌دایه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌بێت كورد چاوه‌روانی ده‌رئه‌نجامی پێشهات‌و جۆری رێككه‌وتنه‌كان بكات‌و پێویستیشه "وه‌فدی كوردستانی له‌مامه‌ڵه‌و ره‌فتار‌وهه‌ڵسوكه‌وتیاندا ره‌چاوی هاوسه‌نگی‌و راگرتنی بالاَنسی نێوان خۆیان‌و ته‌واوی لایه‌نه‌كان بكه‌ن‌و به‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و كێشه‌كانی بشكێته‌وه". |