ئیئتلافی نشتیمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی (عه‌مار حه‌كیم) ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر نوری مالكی واز له خۆكاندیدكردنه‌وه نه‌هێنێت، ئه‌وا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عێراقییه و كوردا گرێ ده‌ده‌ین.
سه‌ركرده له ئیئتلافی نشتیمانی (محه‌ممه‌د مه‌هدی) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ك وه‌ك تاكه پاڵێوراوپێداگیری له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی (نوری مالكی) بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، ئه‌وا ئیئتلافی نشتیمانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقییه و هاوپه‌یمانی كوردستانی گرێ ده‌دات.
محه‌ممه‌د مه‌هدی گوتویه‌تی : ئیئتلافی نشتیمانی له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه پابه‌نده به هاوپه‌یمانی نشتیمانییه‌وه تاوه‌كو به‌یه‌ك پاڵێوراو وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله بچێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئیئتلافه‌كه‌ی لاری له‌وه نییه ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌بری نوری مالكی كه‌سێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكات به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كاندیده‌ش ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كی له‌سه‌ر بێت. |