یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی دایه لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ری.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌فدێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی خرایه‌ڕوو كه بریتیه له‌وه‌ی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی به‌ڕه‌سمی له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان رێگه‌ی ژن ماره‌كردنیان پێبدرێت، به‌مه‌ش رێگه بگیرێت له‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك به‌ناوی "مه‌لایه‌تی" ژن ماره بكات، هه‌روه‌ها ناتوانرێت له ده‌ره‌وه‌ی دادگا كه‌سانێك ژن ماره‌بكه‌ن، كه ژنه‌كه كاتی شووكردنی نه‌بێت، وه‌ك كچ له بری خوێندان له‌لایه‌ن كه‌س‌و كاری ئافره‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ش، كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌هێندرێن، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی ناكرێ ماره بكرێن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاراستنی كوردستان له هاتنی كه‌سانێك كه‌دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد كار ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پیشانداوه ، یه‌كێتیه‌كه‌ش بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه سوود له یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌رگرتووه. |