له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ و شه‌ڕ و كێشه‌ی جۆراوجۆر 12قوربانی 371 بریندار هه‌بوونه.
له‌مباره‌یه‌وه "موحسین زراری" به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا و له سێشه‌ممه‌ی رابردوو تا دوێنێ سێشه‌ممه، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ 11كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 75كه‌سیش بریندار بوونه.
"موحسین زراری "گوتیشی: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕۆ كێشه‌ی جۆراوجۆر 284هاوڵاتی به‌ڕێژه‌ی جیاجیا بریندار بوونه و چاره‌سه‌ریان بۆكراوه. هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ئافره‌تێک به رووداوی سووتان گیانی له ده‌ستداوه |