ده‌ستپێك په‌یوه‌ندی وێب مه‌یڵ
بابه‌تی ماڵپه‌ڕ
ووتار
هه‌واڵی کوردستانی
هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌
دیمانه‌
ووتاری رۆژنامه‌کان
وێنه‌ هه‌واڵ
ڕه‌نگاوڕه‌نگ
کاریکاتێر
راپرسی
لینک
په‌یوه‌ندی
بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

پێزانین و سوپاس له‌ بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و روناکبیر سه‌ید عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یوبیانه‌وه‌

شۆڕشی ئه‌یلوول و ئینتیمای نیشتیمانی

هیوادارم كاك(عارف باوەجانی) وەڵامی ئەم پرسیارانەم بداتەوه‌

دادگاى ته‌مییز كێشه‌ى حزبى زه‌حمه‌تكێشانــى كوردستانى یه‌كلاكرده‌وه‌

به‌م ناوه‌خته‌ ئه‌و (با)یه‌ گۆرانی بۆ كێ ده‌ڵێت

دووساڵه‌، له‌سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، لقى هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم

حزبێكى نهێنى به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشكرا

(تۆدۆ)كان، له‌ كوردستا

پارتى له‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى زیاترو ئه‌ركى نوێبوونه‌وه‌یدا

حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان، له‌ عه‌رشى خــــواوه‌ بۆ عه‌رشى ده‌سه‌ڵات

ره‌نگاوڕه‌نگ

ئاو كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت

زۆر خواردنه‌وه‌ی چا هه‌وكردنی جومگه‌كان زیاد ده‌كات

ژنانی میسر زاڵترین ژنن به‌سه‌ر پیاوه‌كانیاندا له‌ جیهاندا

راپرسی

چۆن ده‌روانیته‌ دانسوتانى كورد له‌ به‌غدا





ریکلام

رەوتی سەدر: هەر پاڵاوكێك لەلایەن نووری مالیكییەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستنیشان بكرێ ڕەتی دەكەینەوە

به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌ : 2010-07-29

ـ رەوتی سەدر كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتیی دەكات داوا لە تەباییی دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی دەسەڵات بەكۆتاهاتووی عێراق سەرۆكایەتیی دەكات، پاڵاوكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بگۆڕێ لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكانی ناو هاوپەمانییی نیشتمانی لەسەر پرسی سەرۆك وەزیران.
سەڵاح عوبێدی گۆتیاری رەوتی سەدر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "لە سەرتاوە ئەوەمان راگەیاندووە كە دژی‌ كاندیدكردنەوەی‌ مالیكیین بۆ پۆستی‌ سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، هۆكارەكەشی بۆ سیاسەتە خراپەكانی‌ حكوومەتی‌ ئێستەی عێراق دەگەڕێتەوە"، ئاماژەی بەوەش دا "كاری‌ وەزیرەكانی‌ كابینەكەی‌ مالیكی‌ لە ئاستی‌ پێویستدا نەبووە، حكوومەتەكەی لە هیچ ڕووێكەوە سەركەوتوو نەبوو، ئێمەش نامانەوێ چیتر خەڵكی عێراق ببنە كێڵگەی تاقیكردنەوەكانی ئەو حكوومەتە".
زیاتر گوتی "سەركەوتنی‌ دانوستاندنەكانمان لەگەڵ تەباییی دەوڵەتی یاسا پێوەستە بەوەی‌ ئەو تەبایییە كاندیدی‌ خۆی‌ بۆ وەرگرتنی‌ پۆستی‌ سەرۆكایەتیی‌ وەزیران بگۆڕێ".
"بەهیچ كاندیدێك رازی نابین كە لەلایەن خودی مالیكییەوە پێشنیاز بكرێ" عوبێدی وای گوت.
عوبێدی ئاشكرای كرد "سیاسەتەكانی مالیكی وای كردووە پێكهێنانی حكوومەت لە كاتی خۆی دوا بكەوێ و گرژی بكەوێتە ناو لایەنەكانی عێراق و دەستێوەردانی دەرەكی زیاد بكات"
ڕوونی كردەوە "سووربوونی‌ تەباییی دەوڵەتی یاسا لەسەر كاندیدكردنەوەی مالیكی، گفتوگۆكانی نێوان تەباییی نیشتمانی و تەباییی دەوڵەتی یاسای وەستاندووە".
"دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت دەكەوێتە ئەستۆی لیستی دەوڵەتی یاسا، چونكە لەگەڵ هیچ لیستێكدا ڕێك ناكەوێ و نایەتە سەرمێزی گفتوگۆ لەگەڵ لیستەكانی تر و تەنیا ڕەچاوی بەرژەوەندییەكانی خۆی دەكات" عوبێدی وای گوت.
لای خۆیەوە عزت شابەندەر ئەندامی تەباییی دەوڵەتی یاسا بۆ (ئاكانیوز) گوتی "ئامادەنین دەستبەرداری‌ پۆستی‌ سەرۆك وەزیران بین بۆ لیستی‌ عێراقییە"، ئاماژەی بەوەش دا "ئەو پۆستە بۆ شیعەكانە ‌و پێویستە سەركردەكانی‌ عێراقییە ئەو ڕاستییە بزانن".
زیاتر گوتی "ئێمە لەگەڵ تایەفەگەریدا نین، بەڵام لە هەلومەرجی‌ ئێستای‌ عێراقدا مالیكی‌ شیاوترین كەسایەتییە بۆ پۆستی‌ سەرۆك وەزیران".
ڕوونی كردەوە تەباییی دەوڵەتی یاسا سازش لەسەر پۆستەكانی تر دەكات، بەڵام لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران سازش ناكات و هەر كەسێكی تریش ڕەت دەكاتەوە ئەگەر ئەو كەسە لەلایەن لیستەكانی ترەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی وەزیران پێشنیاز كرابێ".
هەردوو تەباییی دەوڵەتی یاسا و نیشتمانیی عێراق لە 4ی ئایار/مایۆی ڕابردوو پێكهێنانی هاوپەیمانیەتیی خۆیان ڕاگەیاند و لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی ڕابردوو بەڕەسمی هاوپەیمانیەتیی خۆیان بەناوی (هاوپەیمانیی نیشتمانی) ڕاگەیاند بەئامانجی دروستكردنی گەورەترین بارستەی ناو پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق.
بڕیار بوو پێرێ سێشەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێ، بەڵام لەبری ئەوە سەرانی بارستە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق كۆ بوونەوە و بڕیار درا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوا بخرێ و حكوومەتی مالیكیش بكرێتە حكوومەتی ڕاییكردنی كارەكان.
سەرانی بارستە سیاسییەكانی عێراق لە 12ی ئەم مانگە (تەمووز/یۆلیۆ) نووچیان خوارد لە گەیشتن بەرێككەوتن لەبارەی گرێدانی دانیشتنێكی پەرلەمان، ئەوەش وای كرد پەرلەمان وادەی دانیشتنی خۆی بۆ 2 هەفتەی تر درێژ بكاتەوە بەئامانجی گەیشتنی لایەنە سیاسییەكان بەرێككەوتنێك.
لە 7ی ئادار/مارسی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە 26ی هەمان مانگ بەرەنجامی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند، لیستی عێراقییە بە91 كورسی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا و تەباییی دەوڵەتی یاسا 89 كورسی و تەباییی نیشتمانیی عێراق 70 كورسی و لیستی هاوپەیمانیی كوردستان 43 كورسیان بەدەست هێنا

( 27 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ بنێره‌ بۆ چاپ
بابه‌ته‌کانتان بنێرن بۆ ئیمه‌ڵی:
runakiprees@yahoo.com
runakiprees@hotmail.com
هه‌واڵی کوردستانی

موحسین سه‌عدون: لیستی عێراقیه‌ دژایه‌تی ماده‌ی 140 ده‌کات و ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دوابخرێت

فەرماندێ پێشمەرگەیێ زێرەڤانی: هێزێن مە لسەر داخواز و بۆ پاراستنا خەلكێ دەڤەرێ لپارێزگەها نەینەوانە

سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ململانێ ده‌ستگیرده‌كرێت

پارێزگاری دیاله‌ کاره‌بای خانه‌قین ده‌بڕێت و خه‌ڵکی شاره‌که‌ش هه‌ره‌شه‌ ده‌که‌ن

سبه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌

هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌

5 گه‌ریلای PKK له‌هه‌كاری كوژران

تاڵه‌بانی بوونی کێشه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لاوی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

به‌ریتانیا نزیكه‌ی‌ 60 په‌نابه‌ری‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ دیپۆرتكرده‌وه‌

ئه‌ندامێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ دروستبووه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت

سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت

ئاگاداری

پێزانین و سوپاس له‌ بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و روناکبیر سه‌ید عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یوبیانه‌وه‌

رونکردنەوەیەک بۆ گۆڤاری ململانێ

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كته‌بى سیاسیى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان

كه‌مپینی پشتیوانی له‌ كاكه‌ بورهان حه‌مه‌ خانی زیندانیكراو

ڕونكردنه‌وه‌ێك له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی ڕزگاریی كوردستان

ووتاری رۆژنامه‌کان

نه‌وت ژینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان‌ پیسكردووه‌

به‌هۆی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی گۆرانه‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كوردستانی به‌جێهێشت

وەزارەتی نەوتی عێراق: بڕیارى بڕینی نیوەی پشكی سووتەمەنیی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنراوەتەوە

زۆرینه‌ی ڕه‌های هاوڵاتیانی تورکیا پشتیوانی له‌ هه‌موارکردنی ده‌ستور ده‌که‌ن

به‌هۆی‌ رێكنه‌كه‌وتنی‌ نێوانیانه‌وه‌ رێكخراوی‌ هونه‌رمه‌ندان كۆنفراسه‌كه‌ی‌ دواده‌خات

حكومه‌تی‌ عێراق به‌نیازه‌ تاریق عه‌زیز ئازاد بكات

به‌80%ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌یان، هێزه‌كانــــی ئاسایش و ناوخۆ خانه‌نشین ده‌كرێن

دادگای قادرعه‌زیز ناتوانێت ناوی زحمه‌تكێشان به‌كاربێنێت

حاكم قادر بەنایاسایی زەوی داوەتە خوشك و براكانی

ئه‌ندامێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: هیچ فشارێكی‌ ده‌ره‌كی‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ كاندیدی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیران

ئه‌قڵیه‌تێك له‌ به‌غدا هه‌یه‌ كه‌ نایه‌وێ كورد سود له‌ نه‌وت وه‌ربگرێ

له‌سه‌ر هێڵ : 60
ژماره‌ی سه‌ردان : 1116334
ده‌ستپێك   |   په‌یوه‌ندی   |   ئه‌رشیف   |   وێب مه‌یڵ مافی پارێزراوه‌ بۆ سایتی رووناکی 2008 - 2009 ©