وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق بۆندێكی لهگهڵً كۆمپانیای ئهلستۆمی فه‌ره‌نسیدا واژۆ كردوه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كاره‌با.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با "مه‌سعه‌ب ئه‌لموده‌ریس" رایگه‌یاند، یاداشته‌كه له نێوان حوسێن شه‌هرستانی وه‌زیری كاره‌با به وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌لستۆم واژۆكراوه به ئاماده‌یی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران.
وتیشی: رێكه‌وتنه‌كه سێ پڕۆژه له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایه كه به سوته‌مه‌نی كارده‌كات و تواناكه‌ی 400 میگاواته، دووه‌میشیان دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی نه‌جه‌فه كه به‌گاز كارده‌كات هه‌مان كۆمپانیا له 1976 دروستیكردوه، سێهه‌میشیان دابینكردنی ئامێر و پێداویستیه بۆ سێ بنكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با. |