نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆن قه‌سابێك له پێش ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی درایه بهردهسترِێژی گوله و له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌ختی برینداربوو.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر به ئاژانسی"په‌یامنێر"ی راگه‌یاند، ئه‌و قه‌سابه ناوی"سیامند ره‌سول" ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌و له‌ڵایه‌ن كه‌سێكه‌وه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له گهرِهكی شورتاوه به‌ناوی "پۆشو" ته‌قه‌ی لێكراوه و چه‌ند گولله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها گووتی: پێشتر ئه‌و دوو كه‌سه كێشه‌یان له گه‌ل یه‌كتر هه‌بووه‌و ره‌وشی ته‌ندروستی برینداره‌كه نیمچه جێگیره. |