دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی عێراق، پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه بڕیاره له چواری مانگی ئابدا سه‌باره‌ت به عێراق سازبكرێت‌و هاتنی سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ته‌نها فشارێكی سیاسییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، جه‌ختیشیكرده‌وه كه لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان ناتوانن ته‌ده‌خول له‌سه‌ربه‌خۆیی عێراقدا بكه‌ن.
دكتۆر فوئاد به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه وابڕیاره له‌رۆژی 4ی مانگی ئاینده‌دا سازبكرێت بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی عێراق فشاریكه‌و له‌رێگه‌یه‌وه داوا له كوتله‌كان ده‌كرێـت په‌له‌بكه‌ن له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا”، وتیشی “لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان ناتوانن ته‌داخولی راسته‌وخۆ بكه‌ن، عێراق ده‌وڵه‌تێكه خاوه‌نی سه‌روه‌ریی خۆیه‌تی‌و عێراقییه‌كان ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن”.
له‌كاتێكدا ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دراوه، هه‌تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان‌و پێكهێنانی حكومه‌ت رێك نه‌كه‌وتوون‌و مشتومڕێكی زۆر له‌ئارادایه ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی مافی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌یه، هاوكات تا ئێستا چه‌ند جارێك دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ دواخراوه هه‌تا بوار بدرێته لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتنێك.
سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی “له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا هاته عێراق‌و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هێزه‌كانیان له 31ی مانگدا ده‌كشێنه‌وه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌یاندا نه‌هاتووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه ته‌نها وه‌كو فشاری سیاسی ته‌ماشا بكرێن نه‌ك وه‌كو ته‌داخول بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێك به‌خواستی ئه‌وان”.
دكتۆر فوئاد پێی وابوو “ئه‌وان مه‌به‌ستیانه له‌رێگه‌ی ئه‌م فشارانه‌وه په‌له بكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌ت‌و لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كان له‌نێو خۆیاندا بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك”. |