فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئيرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهينانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له لایه‌ن كۆمپانیای ژاپۆنی "مۆڤیۆلا" Moviola له سینه‌ماكانی وڵاتی ژاپۆن نمایش ده‌كرصت و به‌همه‌ن قوبادی به هۆی گرفتی ڤیزا و پاسپۆأته‌وه ناتوانصت له كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌یدا له‌م وڵاته ئاماده‌بصت.
ئه‌م فیلمه له سه‌ره‌تای مانگی ئۆگۆست له شاری تۆكیۆ، له مانگی سصپته‌مبه‌ر له شاره‌كانی ئۆزاكا و ناگۆیا، له مانگی ئۆكتۆبر له شاره‌كانی كیۆتۆ، شیزۆكا و ساپۆرۆ و هه‌وره‌ها له وه‌رزی پاییزدا له شاره‌كانی كۆبص و فۆكۆكا نمایش ده‌كرصت.
به بۆنه‌ی نمایشی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئصرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" به ره‌سمی بانگهصشت له به‌همه‌ن قوبادی كراوه تاوه‌كوو له كاتی نمایشكردنی ئه‌م فیلمه‌دا له وڵاتی ژاپۆن ئاماده‌بصت، كه به هۆی گرفتی پاسپۆأته‌وه ناتوانصت له كاتی نمایش كردنی فیلمه‌كه‌یدا له ژاپۆن ئاماده‌بصت، په‌یامصكی بۆ بینه‌رانی ئه‌و وڵاته ناردووه كه ده‌قی ته‌واوی په‌یامه‌كه به‌م شصوه‌یه:
هه‌ر جارصك كه بأیاربوو بۆ به‌شداریكردن له فیستیڤالصك یا بۆ ئاماده‌بوون له رصوأه‌سمی نمایش كردنی یه‌كصك له فیلمه‌كانم سه‌ردانی ژاپۆن بكه‌م، بۆ ئاماده‌بوون له‌م وڵاته خۆشه‌ویسته، ساته‌كانم ده‌ژمارد. چونكه هۆگرییه‌كی زۆرم به فه‌رهه‌نگ و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له بارودۆخصكدام كه به‌و هه‌مووه تامه‌زرۆییه‌وه كه له مندا هه‌یه، ئه‌مجاره ناتوانم سه‌ردانی ئه‌و وڵاته خۆشه‌ویسته‌م بكه‌م. ته‌واوی لاپه‌أه‌كانی پاسپۆأته‌كه‌م پأ بۆته‌وه و جصگایه‌كی خاڵی تصدا نییه كه ڤیزای لصبدرصت و كاتصك كه بۆ نوصكردنه‌وه‌ی پاسپۆأته‌كه‌م سه‌ردانی یه‌كصك له باڵیۆزخانه‌كانی ئصران له ئه‌وروپام كرد، به منیان گوت به پصی یاسایه‌ك كه تازه په‌سند كراوه، نوصكردنه‌وه‌ی پاسپۆأت ته‌نیا له ناوه‌وه‌ی ئصران ئه‌نجام ده‌درصت.
من به باشی ده‌زانم كه رۆیشتنی من بۆ ئصران، ئه‌گه‌ر به‌ند كردنمی به‌دواوه نه‌بصت، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی لانی كه‌م ده‌بصته هۆی ئه‌وه‌ی كه هاتنه ده‌ره‌وه‌م له ئصران قه‌ده‌غه بكرصت و ئه‌و پاسپۆأته بص لاپه‌أه خاڵییه‌ش له‌ده‌ست بده‌م. هه‌ر به‌م پصیه رصگایه‌كه‌م نییه بصجگه له‌وه‌ی كه له رصگای وڵاتصكی دیكه‌وه مافی شارۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دووه‌م وه‌ربگرم تاكوو بتوانم له‌مه‌به‌دواوه به ئازادییه‌كی زیاتره‌وه درصژه به سه‌فه‌ره‌كانم بده‌م. ره‌نگه له رصگای كوردستانی عصراقه‌وه، بتوانم پاسپۆأتی دووه‌مم به‌ده‌ست بصنم.
ده‌وڵه‌تی نایاسایی ئصران خۆشحاڵه له‌وه‌ی كه له گه‌شته‌كانمدا گرفتم بۆ پصش هاتووه. چونكه ده‌زانصت كه ئاماده‌نه‌بوونی من ده‌توانصت زیان له نمایشی كردنی فیلمه‌كه‌م له وڵاته جۆراوجۆره‌كاندا بدات. ئه‌وان به هیچ شصوه‌یه‌ك ره‌زامه‌ندییان نییه له‌وه‌ی كه فیلمه‌كه‌ی من له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی دنیا نمایش ده‌كرصت و نایانه‌وصت دنیا له‌گه‌ڵ گه‌نجانی به‌وزه و خوڵقصنه‌ر و به‌فه‌رهه‌نگی ئصرانی و گرفته‌كانیان ـ كه ئصوه هه‌ندصك له‌وانه له فیلمه‌كه‌مدا ده‌بینن ـ ئاشنا ببن.
به داوای لصبوردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتوانم له ته‌نیشتی ئصوه‌دا بم، هیوادارم له رصگای ئصسكایپه‌وه بتوانم به شصوه‌ی مه‌جازی له به‌شصك له وتووصژه‌كان و كۆنفرانسه‌كاندا ئاماده بم. داواتان لصده‌كه‌م یارمه‌تی بده‌ن تا فیلمه‌كه‌م له وڵاته‌كه‌تاندا به باشترین شصوه نمایش بكرصت و ببیندرصت. له ئصوه داوا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه‌تان پص خۆش بوو، له رصگای ئیمه‌یل و ته‌له‌فۆن و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه‌وه، هه‌ڤاڵانتان بۆ بینینی فیلمه‌كه هان بده‌ن تا من و گرووپه‌كه‌م له‌م رصگایه‌وه به به‌شصك له ئامانجه‌كانی
خۆمان بگه‌ین. ئه‌م فیلمه پصویستی به بینه‌رانی تصگه‌یشتووی وه‌كوو ئصوه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ باشترین ئاواته‌كان بۆ تاك تاكی ئصوه
به‌همه‌ن قوبادی |