پاریس هیلتۆن كچ ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و سینه‌ما و نمایشی جلوبه‌رگی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه‌باس لهوهدهكهن ئه‌م دایكی كوڕێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی به‌ناوبانگی پورتوگال بێت.
پاریس هیلتۆن وتی: "دایكی ئه‌و منداڵه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نیم كه چه‌ند سایتێك وێنه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و منیان به دایكی منداڵه‌كه له‌قه‌ڵه‌مداوه".
چه‌ند رۆژنامه‌و كه‌ناڵێكی هه‌واڵی به‌ریتانیاش ئاشكرایانكرد دایكی منداڵه‌كه‌ی رۆناڵدۆ كچه كارمه‌ندێكی یه‌كێك له ئوتێله‌كانی به‌ریتانیایه و پێشتر په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆدا هه‌بووه.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد كه رۆناڵدۆ بۆ بێده‌نگكردنی ئه‌و كچه و شاردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه، بڕی 10 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی به كچه‌كه داوه. |