تێبینی| ئه‌م وه‌ڵامه بۆ ماوه‌ی 12 کاتژمێرله‌سه‌ر شاشه‌ی کوردستانپۆست مایه‌وه به‌ڵام پاشان لایان بر که نازانم بۆ؟....
سه‌ره‌تا ده‌خوازم به‌رێوه‌به‌رانی کوردستان پۆست به جاش قه‌ڵه‌مم تێ نه‌گه‌ن وئه‌م وه‌ڵامه‌م بۆ دابگرن چونکه که‌م تازۆر له ده‌سه‌ڵاته‌وه تا کوردستان پۆست ره‌خنه‌م گرتوه و تا ئێستاش بروای ته‌واوم هه‌یه به‌و ره‌خنانه‌ی که گرتومه بۆیه جارێکی تر داواده‌که‌م که کوردستان پۆست سانسۆر نه‌خاته سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌م و بایکۆتی نوسینه‌که‌م نه‌کات و وه‌ک هه‌مو ئه‌و نوسینانه ی تر خوێنه‌ر بیبێنێ چونکه ئه‌گه‌ر وتارێک نوسراو له په‌راوێزیدا کاردانه‌وه‌ی هه‌بو ئه‌وا که‌س به‌هه‌ڵه‌دا ناچێت و له ئه‌نجامی ئه‌م کار‌و کاردانه‌وه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌نجام ئه‌و کاته هه‌مو به‌راستی و ناراستی ده‌گه‌ینه خاڵی کۆتایی ، وه گومانیشم نیه له دورو نزیک گه‌ر خوێنه‌ران و نوسه‌ران راستگۆیانه قه‌له‌مه کانیان به‌کار بهێنن و به ویژدانه‌وه بنوسن و بدوێن ئه‌وکاته له په‌راوێزی گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئه‌خلاقی ده‌سه‌ڵاتدا مێژو ئاوێته به‌یه‌ک ناکه‌ن ، ده‌مه‌وێ زۆر راسگۆانه‌و به‌بێ باگراوند به کاک به‌شدار بڵێم داستانی خواکورک ره‌شو روتانی نیشتیمانه‌که‌ی من و تۆ تۆماریان کرد که‌وابو جه‌نابت نه‌ک هه‌رله به‌های بارزانیه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌م ده‌که‌یته‌وه به‌م نوسینه پر له موباڵه‌غه‌یه به‌ڵکو به‌چاوێکی که‌میش نواریوته‌ته پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و داستانه و له ماندو بونی ئه‌وانیشت که‌م کردۆته‌وه بۆیه له‌م جۆره نوسینانه دێمه زمان و وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه ئه‌گینا وه‌ک تاکێک نه بروام به‌واقیعی ئه‌مرۆی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه‌و نه برواشم به‌نوسینه‌کانی جه‌نابت و هاوشێوه‌کانت هه‌یه چونکه کاتێک جه‌نابت ده‌ستت بۆ پێنوس بردوه رچاوی ئه‌وه‌ت نه‌کردوه که له په‌نای هه‌ر موباله‌غه‌یه‌ک وه‌ڵامێک وه‌ر ده‌گری ، دلنیاشم که به‌رێوه به‌رانی کوردستان پۆست بۆ خۆشیان بروای ته‌واویان به‌هه‌ندێ نوسین نیه که بۆیان ره‌وانه ده‌کرێت به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی دای ده‌گرن چاوه‌روان ده‌بن که که‌سانی دیکه وه‌لامیان بداته‌وه‌و حیواره‌که له‌نێوان تاکه‌کاندا دروست ببێ تا ئه‌و کاته‌ی که راستیه‌کان ده‌رده‌که‌ون .
به‌رێز کاک به‌شدار بۆئه‌وه‌ی راسگۆیانه و بێ موباله‌غه وه‌ڵامت بده‌مه‌وه ده‌بێ جوان گوێم بۆ رابگری هه‌ر وه‌ک من گوێم بۆ تۆ راگرتوه و دێربه‌دێر و وشه‌به‌وشه‌ی نوسینه‌که‌تم خۆێندۆته‌وه و له‌وه‌ش دڵنیات بکه‌م که هاوار به‌شداربوی ئه‌و داستانه‌یه‌و له سه‌نگه‌ری پیشه‌وه‌ی چیای ره‌ش بووم و ئێستاش نان به‌قه‌رز ده‌کرم نه‌ک خوانه خواسته به‌جاش قه‌ڵه‌مم له قه‌ڵه‌م بده‌یت که‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی منه.
یه‌که‌م مه‌زنی داستانی خواکورک له چه‌ند دێرێکدا چر ده‌که‌مه‌وه که دوای ئه ن‌فال و جینۆساید بستێک له خاکی کوردستان به‌ده‌ست شۆرش و پێشمه‌رگه‌وه نه‌ما جگه له‌هه‌ندێ مه‌فره‌زه مانه‌وه له ناوچه جیاجیاکانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و هتد.... و ئه‌ته‌ش به‌سی شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی عراق ئێران و بریاریش بو سه‌رانی به‌عس له سێ گۆشه‌ی هه‌ر سێ ووڵاتی عراق و ئێران و تورکیا له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئێران و نه‌ته‌وه یه‌کگروه‌کاندا کۆ ببێته‌وه و سه‌رانی به‌عسیش وایان نیشان داب‌و که شتێک نه‌ماوه به‌ناوی شۆرشی کوردی و ئه‌وانه‌شی که وجودیان ماوه له سه‌ر سنوره‌کان کۆمه‌ڵێ چه‌ته‌و رێگرن و ناچنه خانه‌ی معاره‌زه‌وه و له‌که‌مترین وه‌خت ئه‌وانیش بنه بر ده‌که‌ین بۆیه مجلیس ئه‌منیش ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رانی روخاوی به‌عسیان به‌هه‌ند وه‌ر گرت و سوپای زه‌به‌لاحی رژێم به‌هه‌مو قورسایی خۆی هێرشی هێنا، تائێره من ده‌پرسم گه‌ر چه‌ند چه‌ته‌و رێگرێک مابێ ئه‌ی ئه‌م سوپازه‌به‌لاحه بۆ؟؟؟؟ ته‌نانه‌ت رژێم سوپاکه‌ی خۆشی وا تێگه‌یاندبو که کۆمه‌ڵی رێگر هه‌ن له‌ناویان ده‌به‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه به‌ڵام که سوپای داگیر که‌ری به‌عس که‌وته شه‌ره‌وه‌و گورزی کاری گه‌ری لێ وه‌شێنرا ئیتر ئه‌وانیش زانیان که ئه‌م شه‌ره شه‌ری چه‌ته‌و رێگر نیه و روبه‌روی چاره نوسی نادیار ده‌بنه‌وه ، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێ کردنی شه‌ر له‌هه‌مو میحوه‌ره‌کانه‌وه فرۆکه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هاته سه‌ر ئاسمانی شه‌ره‌که‌و بۆ رزگاری گیانی خۆیان به پرتاو ئاسمانی شه‌ره‌که‌یان به‌جێ هێشت و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد که سه‌رانی رژێمی روخاو درۆی شاخ داری له‌گه‌ڵ کردون ودانیان به‌و راستیه دا نا که‌ئه‌م شه‌ره شه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌کی رزگاری خوازه له‌گه‌ڵ سوپای داگیر که‌ری به‌عس نه‌ک چه‌ته‌و رێگر، که‌وابو کاک به‌شدار جه‌نابیشت بایی پێنجت ماوه درۆکانی رژێم به شێوازێکی تر ته‌رجومه‌بکه‌یت.
دوهه‌م جه‌نابت باس له قوه‌ت و پیشمه‌رگه‌کانی سوپای بارزان ده‌که‌یت که ئه‌وان به‌رزایه‌کانی خوا کورکیان به‌ده‌سته‌وه دابێت وبه چاوی ترسنۆک لێت روانیون بۆیه بۆ خاڵی دوهه‌م ئه‌مه وه‌ڵاممه | هێزه بارزانیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌لق و لیژنه ناوچه‌و قوه‌ت و هتد.... شه‌ری ئه‌نفال و خواکورکیان به‌یه‌که‌وه گرێدا‌و ده‌یان پێشمه‌رگه‌یان له روبه‌رو بونه‌وه‌دا شه‌هید بو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ ووچان دان و له‌پێش هێزه سۆرانیه‌کانه‌وه به‌قه‌وڵی خۆتان له‌شه‌ردابون که‌یه‌کێک له‌و هێزانه ( موسی گه‌ردی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد گه‌شتنه لای ئێمه که‌هێزی سۆرانی بوین و ئه‌وان له ئێمه لێ براوانه‌تر سه‌نگه‌ریان گرت‌و قوربانی پێویستیشیان دا.
سێهه‌م| جه‌نابت باست له چزو هوری گشت کردوه له‌گه‌ڵ قاورمه‌ی چه‌ور ئه‌و بۆن و به‌رامه‌ی که باست کردوه راست ده‌که‌یت به‌ڵام قاورمه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بو به‌داخه‌وه ، ته‌نها ده‌دانه بزن بو که مه‌سعودبارزانی سه‌رۆکی پارتی له رێگای بێ ته‌له‌وه سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی هێزه سۆرانیه‌کانی پێ گه‌شت وه‌ک لقی4 ولقی3 بۆیه هه‌رزو بروسکه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی کرد بۆ هێزێک که سۆرانیه‌کان به‌دل بکه‌ن واته منداڵه‌کانی لقی4 که ئه‌و هه‌مو سه‌رکه‌وتنانه یان تۆ مارکردوه با چه‌ند سه‌عاتێک پشو بده‌ن و له سه‌ر بریاری سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ر حه‌یوانمان بۆهات و سۆرانیه‌کان خواردمان له‌سه‌ر ئاوی (چه‌مکه بی) نه‌ک که‌سی ترگۆشت و قورمه‌ی خواردبێ.
چوارهه‌م| بۆ راکردن و هه‌ڵهاتن و ئه‌و به‌رزایانه‌ی که هێزه بارزانیه‌کان به‌ده‌ستیانه‌وه دا ئه‌مه وه‌ڵاممه.
منیش نکولی له‌سه‌رماو برسیه‌تی ناکه‌م که به‌هۆیه‌وه ره‌نگمان له رو برابو ئه‌وگوێنیه نانه‌ش که جه‌نابت باست کردوه راست ده‌که‌یت چونکه ئاواره خۆراگره‌کانی (زێوه ) بۆی به‌رێ ده‌کردین و پێشمه‌رگه‌کانی خه‌لفیش به سه‌رۆکی پارتیشه‌وه مافی ئه‌وه‌یان هه‌بو که گوێنیه‌ک له‌و نانه‌یان وه‌به‌ر بکه‌وێ چونکه ئه‌وانیش مرۆڤ بون و هه‌ستیان به برسیه‌تی ده‌کرد.
به‌رێز ئه‌و به‌رزاییه‌ی که باسی ده‌که‌یت و گوایه هێزه بارزانیه‌کان به‌ده‌ستیانه‌وه دابێت لێره‌دا پێت ده‌ڵێم هه‌ڵه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی هێزه سۆرانیه‌کانه‌وه بو ناویشی لێ‌نرا ( قوته‌که‌ی مه‌لاعومه‌ری سورێن) بۆ ئه‌وه‌ی که دڵنیابیت له راستیه‌کان و به‌ویژدانه‌وه ده‌ست بۆ پێنوسه‌که‌ت به‌ری له داهاتودا ، ته‌بێعه‌تی شه‌ریش وایه سه‌ر که‌وتوش ده‌بیت و تێش ده‌شکێیت خۆ گه‌ر وا بوبێت پێشمه‌رگه‌ش هیچ له جه‌نگه جیهانیه‌کان زیاتر نه بوه که ته‌نانه‌ت به‌هۆی تێشکانیشیانه‌وه ووڵاته‌که‌شیان خاپور ده‌بو، بۆ ئه‌و هه‌ڵهاتنیشه که جه‌نابت باسی ده‌که‌ی من داوای لێبوردن ده‌که‌م چونکه بۆ کشانه‌وه مان له خواکورک دوهۆکار بو هۆکارێکیان پێمان نابویه مانگی 9 و سه‌رمای سه‌رله‌پایز تاده‌هات تینی بۆ ده‌هێناین هۆکاری دوهه‌میشی مه‌رامی سیاسی به‌کۆتاهات و کورد گره‌وی سیاسی برده‌وه ، هیوادارم وه‌ڵامت وه‌رگرتبێت له‌گه‌ڵ یه‌ک دنیا رێزم بۆ تۆی مێژو نوس.XWAKURK88@YAHOO.COM |