به‌ره‌به‌ری ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ، که هێشتان خۆره‌تاوی زێڕین خۆی نه خستبووه ده‌م که‌له‌وه، فرۆکه هێسک گران و بۆمبا هاوێژه‌کانی داگیرکه‌رانی دڕنده و مرۆڤ کوژ و ترسنۆک، هاڕه‌یان له‌و ناوه گوێچکه‌ی مرۆڤیان که‌ڕ ده‌کرد و قرمه‌ی دژه ئاسمانیه‌کانی ده‌ورو به‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی کوردستان ئه‌و ناوه‌یان ده‌هه‌ژاند، ئه‌و سه‌رده‌مانه هه‌میشه فڕۆکه‌کانی هێزی ئاسمانی دوژمنانی نامه‌رد، ڕۆژانه ده‌هاتنه سه‌ر ناوچه‌کانمان و له هه‌موو کات و ساتێکدا له ئاسمانی ناوچه‌ی باڵه‌که‌وه سیمای پڕ تاوان و زشتیان له‌و حه‌وایه‌وه ده‌رده‌که‌وت و، کوێر کوێرانه به دهها بۆمباو موشه‌ک و چه‌ند ته‌ن باروتیان به سه‌ر خه‌ڵکی بێتاوانی ئاواییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا دهباراندو، به شه‌ستتیر و تیزاب و بۆمبی خوشه‌یی و ناپالمهکانیانهوه ته‌ڕ و وشکیان به یه‌که‌وه زۆر نامرۆڤانه گڕ تێبه‌رده‌دا، ژن و لاو‌و پیر و ساوای ناوبێشکهیان به یه‌که‌وه ده‌سوتاندو ده‌یانکردن به خۆڵه مێش. ئه‌و ڕۆژه وه‌ک هه‌میشه له گه‌ل هه‌ڤالی نه‌مرو هێژام کاکه عهبدولخالیقی شه‌هیدو هه‌ره‌م زیندوومان، تازه بوو که له ماڵه‌وه به‌ره‌و بنکه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی کوردستانه‌وه له ،،مهمی خه‌لان،،لهههورازهکه ه له ناو دار‌و باره‌کانه‌وه به ده‌و ڕوباره‌که‌و ناو ڕهزهکانهوه شۆڕ ده‌بوینه‌وه و به‌ره‌و ،،،بێخۆڵان،،، که بنکه‌ی ده‌نگی کوردستانی لێ بوو ده‌چووین، جار‌و باره‌ش که ده‌نگی فڕۆکه‌کان نهزیکتر ده‌بوونه‌وه،ئه‌وا خۆمان ده‌دایه په‌نا زنارێکه‌وه، نه بادا بۆمبێک به‌و ناوه بکه‌وێت و به ساچمه‌کانی برئندارمان بکات، به ده‌م ڕێگاوه باسمان له جیهازه نوێکه‌و ئه‌و جیهازانه‌ی که خۆمان دروستمان کردبونو، که تازه ته‌واو بووبون و ئاماده‌ی ناردن بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانی تر بوون ده‌کرد، دیسان هاڕه‌ی فڕۆکه‌کان نه‌زیک بوونه‌وه، به‌ڵام دیار بوون که بۆ ئه‌و ناوچه‌ی ئێمه‌وه نه‌هاتبوون، که ڕوانیمان فڕۆکه‌کان له‌و به‌رزاییه‌وه ده‌رده‌که‌وتن، مه‌به‌ستیان ناوچه‌ی کارۆخ و خانه‌قاو ئه‌و ناوه بوو، دیار بوو له‌وێش چه‌ند بۆمبایێکیان شلم کۆره نایپارێزم، فڕێدایه خواره‌وه و لێرمهی ته‌قینه‌وه‌یان ده‌گه‌یشته لای ئێمه‌وه و ئه‌و ناوه‌یان ده‌هه‌ژاند، له دوای ئه‌وه‌ی خۆیان خاڵی کرد، پاشانگهڕانهوه، من و کاک عهبدولخالیقیش پێش ئه‌وه‌ی بۆ شوێنی ئێزگه‌وه بچین گوتمان با سه‌رێک له مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر بده‌ین و چایه‌کی له لا بخۆینه‌وه‌و هێشتان زووه با بچین هه‌والێکی ئه‌و مامۆستایهنهمره بپرسین، پاشان ده‌چین ده‌ست به کار کردنی ڕۆژانه‌مان ده‌بینه‌وه، هه‌موو به‌رنامه‌کانی ده‌نگی کوردستان‌مان ئاماده کردبوون، ته‌نیا بێژه‌ری خه‌فه‌ر مابوو، که چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ی ده‌کرد بۆ هاتنی بۆ ستۆدیۆی ده‌نگ و له کاتی ده‌ست پێ کردنی ئێزگه‌وه هه‌واله‌کانی کوردستان بخوێنێته‌وه. مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر، له نێوان بنکه‌ی ده‌نگی کوردستان و چاپخنانهی خه‌باته‌وه، که‌پرێکی ساز کرد بوو، که هه‌میشه تا دره‌نگی ئێواران که تاریکایی ته‌واو داده‌هات، له‌وێ ده‌بوو، خه‌ریکی گۆڕین و چاک کردنی نوسین و پڕۆگرامه‌کانی چاپخانه‌ی خه‌بات ده‌بوو، ئێمه که چووین دوای ڕۆژباش کردن و هه‌وال پرسین، له لای مام هه‌ژاری نه‌مر ڕونیشتین و مام هه‌ژار گوتی: له دوو مه‌لا ره‌حمانیش بنێرن با که‌می به،،پیقلی قۆی،،، مه‌لا ره‌حمان پێبکه‌نین، که مه‌به‌ستی شه‌تره‌نج بوو، وابوو مه‌لا ڕه‌حمانیش هات و دوای به خێر هاتن و ڕۆژباش کردن، مام هه‌ژار گوتی: مه‌لا ره‌حمان ئه‌مجاره ده‌بێت ئه‌م ،،، پیقلیقۆیه،،، نه دۆڕێنین،مام هه‌ژار حه‌زی له یاری شه‌تره‌نج زۆر ده‌کرد، به‌ڵام گرنگی به بردنه‌وه‌و دۆڕاندن نه‌ده‌دا، مرۆڤ هه‌ر حه‌زی ده‌کرد له کاتی یاری کردن له‌وێ لای مام هه‌ژار بێت و، گوێ له نکتهو قسه خۆشه‌کانی ئه‌و سه‌روه‌ره‌ی بگرتبایه، مام هه‌ژاریش هه‌میشه هاوکاریه‌تی مه‌لا ره‌حمانی ده‌کرد، مه‌لا ره‌حمان زۆر جاران که ده‌یه‌ویست سه‌رکه‌وتنێک به ده‌ست بێنیت و زیانێک به به‌رامبه‌ری بگه‌یێنێت، یه‌کسه‌ر به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت ،،پیقلیقۆ،، نازانم ئه‌م وشه‌یه‌ی له کوێوه هێنابوو، مام هه‌ژار به‌م وشه‌یه زۆر پێده‌که‌نی و دڵی خۆش ده‌بوو، مه‌لا ڕه‌حمانیش که یاریه‌که‌ی ده‌کرد، پاشان به هه‌له ده‌رده‌چوو، مام هه‌ژار ده‌یگوت مه‌لا به‌خوا ،،پیقلیقۆ،،یه‌که‌ت سه‌قه‌ت ده‌رچوو، ئیتر هه‌مومان زۆر پیدهکهنین و مه‌جلیسه‌که‌مان گه‌رمتر ده‌کرده‌وه، له‌و کاته‌دا مه‌لا ره‌حمان زۆر سارد ده‌بۆوه که کاره‌که هه‌له ده‌رده‌چوو، ئه‌وڕۆژه دیسان مه‌لاسه‌ید ڕه‌حمان و مام هه‌ژار دۆڕان و شه‌تره‌نجیان نه‌برده‌وه و، هێنده به ،،پیقلیقۆ،،وه مه‌شغول بوون و پێکه‌نین له پڕ مه‌لیکه‌که‌یان ک‌ش کراو مردو دۆڕاندیان. ئه‌وسا مام هه‌ژار بانگی کاک سلێمانی کرد گوتی سلێمان چایه‌کمان بۆ بێنه با نۆشی که‌ین، له‌و کاته مام عه‌لی عه‌جه‌م هاته وێنده‌ر، مام عه‌لی له چاپخانه‌ی خه‌بات دا، بۆ خۆی هه‌مه کاره بوو له جێشتخانهو خوارده‌مه‌نی و شی‌و لێنان، مرۆیه‌کی قسه خۆش و خهیالبازو هه‌رچی که له خه‌ڵکی گوێی لێبایه ئه‌وا به شێوه‌یه‌کی تر ڕێکی ده‌خست و هه‌ر ده‌تگوت ئه‌وه‌ی باسی ده‌کات به ڕاستی وایه،که‌سیش نه‌بوو که مام عه‌لی نه‌یناسێت، گه‌لێ داستانی له گه‌ل گاگارین و تیتۆ و گه‌لێ گه‌وره پیاوانی تر و که‌سایه‌تیه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌شی ده‌گێڕاوه له گه‌ل خۆیدا، که باسی شتێکی ده‌کرد ئه‌وا مام هه‌ژاری ده‌کرده شایه د و مام هه‌ژاریش هه‌میشه ده‌یگوت مام عه‌لی ڕاست ده‌کات!! ماههژار هه‌میشه به مام عه‌لی ده‌یوت: ئه‌م مام عه‌لیه له دایک نه‌بووه! به‌ڵام ئه‌رز شه‌قی بروهوه و ئه‌م مام عه‌لیه به خۆی و سمێله‌که‌ی و کاسکێته‌که‌ی و تفه‌نگه‌که‌ی و قایشوقڕۆشهکهی و فێشهکدانهکان و پۆزهوانهکانی ئاوا چونی ده‌بینن یه‌کسه‌ر له زه‌وی هاتۆته ده‌ره‌وه!! مام عه‌لی گه‌لێ شتی پڕ له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی مێژوویی ده‌گێڕایه‌وه، له هه‌موو قسه‌کانیشیدا به‌بێ سێ و دوو ئه‌وا مامۆستا هه‌ژاری ده‌کرده شایه‌دو ده‌یگوت: ئه‌م هه‌ژاره شایه‌ده بۆ خۆی له‌وێ بوو، ئه‌ی وانیه مام هه‌ژار؟ مام هه‌ژاریش سه‌یرێکی ده‌کردو به بزه‌یه‌که‌وه ده‌یگوت: مام عه‌لی به راستی زیره‌کی! ئه‌وه چۆنت له بیرت ماوه؟ به‌خوا راست ده‌که‌یت!!!! ئیتر تێر‌و پڕ به قسه خۆشه‌کانی مام عه‌لی پێده‌که‌نین و کاتمان پێ ده‌برده سه‌ر، له‌وکاته‌دا مام عه‌لی گوتی: که‌واته ڕاوه‌ستن ده‌چم شه‌رابێکی زۆر چاکم له مه‌هاباده‌وه بۆ هاتووه،بۆتان دێنم سه‌رو پێک بخۆنه‌وه، مام عه‌لی چوو شه‌رابه‌که‌ی هێنا، سه‌رو پێکی داینی و گوتی: ئه‌م شه‌رابه هی زه‌مانی کۆماری کوردستانه، تازه‌م بۆ هاتووه، شه‌رابه‌که‌ش بۆخۆی سازی کردبوو، به‌س که‌س نهیدیورا بڵی مام عه‌لی وانیه،چونکه که‌سمان دڵمان نه‌ده‌شکاند، به هه‌ر حاڵ شه‌رابه‌که به حاڵ تامی شه‌ڕابی لێ ده‌هات، ناخۆشترین شه‌راب بوو، مامۆستا هه‌ژار پاشان گوتی: کوڕینه ئه‌گه‌ر شتێکمان لێ هات بزانن ئه‌مه به هۆی شه‌رابه‌که‌ی مام عه‌لیه به‌خوا شه‌رابێکی ناخۆش بوو به‌ڵام به مام عه‌لی وا مه‌ڵێن!! گوتی: له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه ده‌بێ بڵێین به‌خوا شه‌ڕابی چاک بوو!! ئێمه له ژیانماندا شه‌رابی ئاوا ناخۆشمان قه‌ت نه‌خواردۆته‌وه، ناچاریشین له به‌ر دڵی مام عه‌لی ستایش له‌م شه‌رابه‌وه بکه‌ین. مام عه‌لی چۆوه مهقهرو ئێمه‌ش لای مام هه‌ژارمان به‌جێ هێشت و له گه‌ل کاک عهبدولخالیقی نه‌مر،هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره‌و ته‌واوی هه‌ڤالانی ئازیزی ئه‌وان ڕۆژگارانه‌وه بێت، چوین بۆ ژێر زه‌مینه‌که‌ی بنکه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی کورستان له بێخۆڵان و کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانمان هات و،جیهازه‌کانمان داگیرساند‌و من چووم بۆ ستۆدیۆی ده‌نگ په‌خش کردن و به‌رامبه‌ر به بێژه‌ر که ئه‌و ڕۆژه هه‌ڤالی ئازیز‌و خۆشه‌ویتمان کاکه دڵشاد مه‌سره‌ف بوو، یادی به‌خێر و هه‌زاران سڵاویش له گیانی پاکی ئه‌و ههڤالهو هه‌موو هه‌ڤالانی تر و شههیدانمابێت، که ساله‌ها به‌یه‌که‌وه بووین، کاک دڵشاد مه‌سره‌فیش ساله‌ها بوو له گه‌ل ئێمه‌دا له ده‌نگی کورستان وه‌ک بێژه‌رێک و هونه‌رمه‌ندێک کاری ده‌کرد، ئیتر ده‌ستمان کرد به بلاو کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و شه‌وه و به خوێندنه‌وه‌ی هه‌واله‌کان که به زیندوویی ته‌واو بوو، ئیتر به‌رنامه تۆمار کراوه‌کانمان وه‌ک هه‌میشه بڵاو کرده‌وه یادی ئه‌وان ده‌مانه پڕ له شادی وسه‌ربه‌رزی بێت.
که دێته‌وه یاد هه‌ڤال و یاران
له دیده‌م ده‌ڕژێ ئاو وهکوباران
زام و په‌ژاره ههناسـهم ده‌گرێ
هه‌رچی شادیهلهمدلهم ده‌مرێ
ئهوانوا ڕۆیین به‌ڵام زیندوونه
لهدڵییارانیان قهتنهمردوونه
کێلهڕێیگهلو خاکی نیشتمان
کهپێشمهرگهبێ ناوی جاویدان
ئه‌وان کهبوونهقوربانی هه‌وار
زیندوونهنامرن له خاک ودیار |