ده‌ستپێك په‌یوه‌ندی وێب مه‌یڵ
بابه‌تی ماڵپه‌ڕ
ووتار
هه‌واڵی کوردستانی
هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌
دیمانه‌
ووتاری رۆژنامه‌کان
وێنه‌ هه‌واڵ
ڕه‌نگاوڕه‌نگ
کاریکاتێر
راپرسی
لینک
په‌یوه‌ندی
بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

پێزانین و سوپاس له‌ بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و روناکبیر سه‌ید عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یوبیانه‌وه‌

شۆڕشی ئه‌یلوول و ئینتیمای نیشتیمانی

هیوادارم كاك(عارف باوەجانی) وەڵامی ئەم پرسیارانەم بداتەوه‌

دادگاى ته‌مییز كێشه‌ى حزبى زه‌حمه‌تكێشانــى كوردستانى یه‌كلاكرده‌وه‌

به‌م ناوه‌خته‌ ئه‌و (با)یه‌ گۆرانی بۆ كێ ده‌ڵێت

دووساڵه‌، له‌سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، لقى هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم

حزبێكى نهێنى به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشكرا

(تۆدۆ)كان، له‌ كوردستا

پارتى له‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى زیاترو ئه‌ركى نوێبوونه‌وه‌یدا

حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان، له‌ عه‌رشى خــــواوه‌ بۆ عه‌رشى ده‌سه‌ڵات

ره‌نگاوڕه‌نگ

ئاو كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت

زۆر خواردنه‌وه‌ی چا هه‌وكردنی جومگه‌كان زیاد ده‌كات

ژنانی میسر زاڵترین ژنن به‌سه‌ر پیاوه‌كانیاندا له‌ جیهاندا

راپرسی

چۆن ده‌روانیته‌ دانسوتانى كورد له‌ به‌غدا





ریکلام

کورد چ مێشێک له‌ کلۆره‌داری به‌غدادا شک ده‌بات، هێنده سووره له‌سه‌ر یه‌ک پێگرتنه‌وه‌ی به‌زۆری عێراق؟!

به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌ : 2010-07-30

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر

وه‌ک له‌ هه‌موان ڕوون و ئاشکرایه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 07. 03. 2010 ی عێراقه‌وه، هه‌موو توانایه‌ک له‌گه‌ڕدایه‌ بۆ پێک هێنانی حکومه‌تی به‌غدا، به‌‌ڵام تا ئێستا نه‌تواندراوه. هۆکاری سه‌ره‌کیش ململانێی نێو ده‌وڵه‌تی، ده‌وروبه‌ر، خۆرسکی پێکهاته‌کان و وابه‌سته‌یی کوتله‌ سیاسیه‌کانی ناوه‌ڕاست و خواری عێراق به‌ ده‌وروبه‌ره‌وه‌.
ساڵه‌ های ساڵه هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که خاکی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی کورد به‌ مه‌ترسی ده‌زانن له‌ پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی. تاوان باری ده‌که‌ن به‌ جیا خواز، تێکده‌ری عێراق، وابه‌سته‌ به‌ فڵان و فیسار!! به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌کردار به‌ده‌ر که‌وتووه هێنده‌ی سه‌رکردایه‌تی ئێستای کورد له‌خه‌می پێکه‌وه‌ لکاندنه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و خاکه‌ی که‌ ناویان ناوه‌ عێراق، هێنده‌ ده‌خه‌می ڕێکخستنه‌وه‌ی ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان نین. زۆر له چاودێرانی سیاسی له‌ دونیا سه‌رسامن له‌وه‌ی که‌ کورد چ مێشێک له‌ کلۆره‌داری به‌غدادا شک ده‌بات، هێنده سووره له‌سه‌ر پێک هێنانه‌وه‌ی!!
هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن که پێش ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌غدا، له‌ئه‌نجامی کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌ هاری 1991، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ پارێزگاری کردن له‌ له‌ناوچونی کورد هێڵی 36 دیاری کرد. هه‌ر هه‌مان ساڵ پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌ ئه‌نجامی وێک هه‌ڵنه‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئه‌منی داپڵوسێنه‌ری به‌غدا، ڕژیمی سه‌دام ناچار کرا به‌ کێشانه‌وه‌ی ئیداره‌ له‌ سێ پارێزگای کوردستان. به‌وهۆیه‌وه بۆشایه‌کی ئیداری وه‌ک ئه‌مرێکی واقع دروست بوو له‌ ناوچه‌که‌. به‌بێ خۆشی لێهاتنی ئێران، تورکیا، سوریا و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌که، سه‌رکردایه‌تی کورد ناچار بوو حوکمی به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌و هه‌رێمه به ئه‌ستۆ بگرێ، له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وێ ڕۆژێ به‌سه‌ختی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد (به خۆراکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌رامبه‌ر به نه‌وت)، به‌ڵام ئومێدێکی گه‌وره‌‌یان هه‌بوو به دوای ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری به‌غدا. به‌ هیوای پاشه‌ڕۆژێکی پڕشنگدارتر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتی کورد ڕۆژیان ده‌ژمارد. به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی یه‌ک نه‌بوونی ماڵی کورد، ترسان له‌ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر، بڕوا به‌خۆ نه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات یا‌ هه‌ر هۆکارێکی تر ئه‌و هه‌لانه‌ سوودیان لێ وه‌ر نه‌گیرا!. ئه‌وێ ڕۆژێ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئه‌نجه‌تی بۆ نه‌لوانی پێ گونجاو بوو بۆ قه‌ناعه‌ت به‌خۆ و فه‌رامۆشی هێنان به خه‌ڵکی کوردستان.
دوای زیاتر له‌ 7 ساڵ له‌ نه‌مانی ڕژێمی سه‌دامی دکتاتۆر، هێشتا پێشکه‌وتوخوازترین ده‌سته‌ڵاتداری عه‌ره‌ب له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ مافی سه‌رژمێری و ڕیفڕاندۆم له‌ناوچه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌کان به‌ زه‌نگێکی ترسناک ده‌زانن!! ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری به‌ ناشه‌رعی ده‌زانن. ته‌نانه‌ت له‌و په‌ڕی شیعه‌ تا ئه‌و په‌ڕی سونه له‌گه‌ڵ کۆنه به‌عسیه‌کانی کوڕه‌ مام و خاڵیان کۆکن له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌ک بست بۆسه‌ر خاکی کوردستان. تا ئێستا جگه له کورد زۆر به‌ ئه‌سته‌م ناوی عیراقی فیدڕاڵی نه‌ک له‌ به‌غدا، له‌ ئه‌وروپاش به‌ ڕێکه‌وتیش به‌سه‌ر ده‌می هیچ کارمه‌ندێکی سه‌فاره‌ته‌کانی عێراقی دا گوزه‌ر ناکات. ئایه ئه‌وانه به‌سن نین بۆ هه‌ست کردن به به‌ر ته‌سک بوونه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌ بوونی ساده‌ترین مافه مه‌ده‌نیه‌کانی گه‌لی کورد‌ له‌و ‌ووڵاته‌ی که‌ به‌زۆر له‌به‌ر خاتری خاتران ده‌یانه‌وێ پێکیه‌وه بلکێنه‌وه.
من وه‌ک تاکێکی کورد به‌ په‌سندی ده‌زانم: که سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد چیتر هه‌موو هێلکه‌کان له‌بن سه‌‌وه‌ی به‌غدا نه‌نێنه‌وه؛ ئاوڕێک له‌ ڕێکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی کوردی بده‌نه‌وه؛ خۆیان به‌ خاوه‌نی ئه‌و ‌هه‌زاران خێزانه شۆڕشگێڕه کورده بزانن که له‌ هه‌نده‌ران به‌ناچاری په‌ڕاگه‌نده‌ بوون، کۆیان بکه‌‌نه‌وه‌ به‌بێ جیاوازی له‌ژێر چه‌تری جالیه‌ی کوردیدا، بیر له سوود وه‌رگرتن له‌ زانست و ئه‌زمونه‌کانیان بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پێشنیار ده‌که‌م که ئه‌و منداڵ و لاوه‌ کوردانه‌‌ی که له‌ ده‌ره‌وه‌‌ی ووڵات پێشره‌وه‌ویان کردوه‌ له‌ خوێندن، زانست، پیشه‌سازی و به‌ڕێوه‌بردن به‌ کوڕ و کچی خۆیانی بزانن و کۆمه‌گ و هاوکاریان بکه‌ن هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌قه‌رزی درێژ خایه‌نیش بێت، چونکا‌ سامانێکی گه‌وره‌ی پاشه‌ڕۆژی ده‌وڵه‌تی کوردین. هیوادارم چیتر جیاوازی نه‌ خه‌نه‌ نێو ماڵی کورد به‌‌هۆی به حزبی کردنیان، چونکا له په‌رته‌وازه‌‌ی و بچوک بوونه‌وه‌ی کورد زیاتر هیچی تر نیه.
پێم وایه ده‌بێ ئه‌‌مڕۆی له دنیای جیهانگه‌ریدا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به ئاگاتربن له‌سه‌ره‌ک هۆزه‌ کوردکان که‌ به‌ به‌ڵێنه‌ بێ بنه‌ماکانی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک باوه‌ڕیان کرد و کوردیان چه‌کدار کرد بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی تورکیای ئێستا. بۆیه‌ ده‌بێ به‌ ئه‌رکی خۆیان بزانن که ‌ڕێگا نه‌ده‌ن لاوی کورد جگه‌ له‌ نێو ماڵی خودی کورد بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێکی دنیا جارێکی تر چه‌کدار بکرێته‌وه.
به‌و هیوایه‌ی هه‌رچی زووه هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ جیاتی پاسه‌وانی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا و لێپرسراوانی عێراقی که‌ ئه‌مڕۆ حوکمی به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، ئه‌رکی پاراستنی سنووری حه‌مرین، عه‌لی غه‌ربی و عه‌لی شه‌رجی تا لێواره‌کانی که‌نداویان پێ بسپێردرێ.
شه‌رمه‌ چیتر هه‌ل به‌فیڕۆ ده‌ین، ده‌نا کاڵه‌ک به‌ ئه‌ژنۆی خۆ ده‌شکێنین و مێژووش به‌زه‌ی به‌که‌س ناکات.
www.aasinger.com

( 20 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ بنێره‌ بۆ چاپ
بابه‌ته‌کانتان بنێرن بۆ ئیمه‌ڵی:
runakiprees@yahoo.com
runakiprees@hotmail.com
هه‌واڵی کوردستانی

موحسین سه‌عدون: لیستی عێراقیه‌ دژایه‌تی ماده‌ی 140 ده‌کات و ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دوابخرێت

فەرماندێ پێشمەرگەیێ زێرەڤانی: هێزێن مە لسەر داخواز و بۆ پاراستنا خەلكێ دەڤەرێ لپارێزگەها نەینەوانە

سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ململانێ ده‌ستگیرده‌كرێت

پارێزگاری دیاله‌ کاره‌بای خانه‌قین ده‌بڕێت و خه‌ڵکی شاره‌که‌ش هه‌ره‌شه‌ ده‌که‌ن

سبه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌

هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌

5 گه‌ریلای PKK له‌هه‌كاری كوژران

تاڵه‌بانی بوونی کێشه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لاوی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

به‌ریتانیا نزیكه‌ی‌ 60 په‌نابه‌ری‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ دیپۆرتكرده‌وه‌

ئه‌ندامێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ دروستبووه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت

سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت

ئاگاداری

پێزانین و سوپاس له‌ بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و روناکبیر سه‌ید عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یوبیانه‌وه‌

رونکردنەوەیەک بۆ گۆڤاری ململانێ

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كته‌بى سیاسیى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان

كه‌مپینی پشتیوانی له‌ كاكه‌ بورهان حه‌مه‌ خانی زیندانیكراو

ڕونكردنه‌وه‌ێك له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی ڕزگاریی كوردستان

ووتاری رۆژنامه‌کان

نه‌وت ژینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان‌ پیسكردووه‌

به‌هۆی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی گۆرانه‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كوردستانی به‌جێهێشت

وەزارەتی نەوتی عێراق: بڕیارى بڕینی نیوەی پشكی سووتەمەنیی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنراوەتەوە

زۆرینه‌ی ڕه‌های هاوڵاتیانی تورکیا پشتیوانی له‌ هه‌موارکردنی ده‌ستور ده‌که‌ن

به‌هۆی‌ رێكنه‌كه‌وتنی‌ نێوانیانه‌وه‌ رێكخراوی‌ هونه‌رمه‌ندان كۆنفراسه‌كه‌ی‌ دواده‌خات

حكومه‌تی‌ عێراق به‌نیازه‌ تاریق عه‌زیز ئازاد بكات

به‌80%ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌یان، هێزه‌كانــــی ئاسایش و ناوخۆ خانه‌نشین ده‌كرێن

دادگای قادرعه‌زیز ناتوانێت ناوی زحمه‌تكێشان به‌كاربێنێت

حاكم قادر بەنایاسایی زەوی داوەتە خوشك و براكانی

ئه‌ندامێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: هیچ فشارێكی‌ ده‌ره‌كی‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ كاندیدی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیران

ئه‌قڵیه‌تێك له‌ به‌غدا هه‌یه‌ كه‌ نایه‌وێ كورد سود له‌ نه‌وت وه‌ربگرێ

له‌سه‌ر هێڵ : 59
ژماره‌ی سه‌ردان : 1116340
ده‌ستپێك   |   په‌یوه‌ندی   |   ئه‌رشیف   |   وێب مه‌یڵ مافی پارێزراوه‌ بۆ سایتی رووناکی 2008 - 2009 ©