ئەحمەد شەشۆیی ناسراو بە ئەحمەد میرە کە خۆی براکانیشی بە ئێستاشەوە ئەندامی مەخفی یەکگرتوی ئیسلامین خۆیشی سەر نوسەری گۆڤاری لڤینە ئەو گۆڤارەی کە هەرچی فیتنەو فەسادی و بوختانی سەیرو سەمەرە هەیە بەتێکەڵکردنی هەندێ زاراوەی سیاسی و وەنینەوەی لەشێوەی ڕاپۆڕتدا ئەیکاتە بابەتی ڕۆژنامەوانی و بە مانشێتی قەبەو سەیرو سەمەرەو لەناوەرۆکیشدا خاڵی پڕو پوچ. ئەگەرچی لە ڕوی زانیاری و هەواڵەوە زۆرێك لە بەرپرسانی یەکگرتو حیزبە ئیسلامیەکانی تر جار جاریش هەندێ لەبەر پرسانی لایەنەکانی تریش وەك یەکێتی پارتی بە مەسڵەحەتی خۆیان و بە دژی نەیارەکانیان هاوکاری ئەحمەد شەشۆیی ئەکەن و پارەشی بۆ هەڵدەڕێژن ئەحمەدیش سەرنجی خوێنەرانی کوردی پێ ڕائەکێشێ و گیرفانی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجانی خوێنگەرمی پێ هەڵدەتەکێنێ . چونکە ئەوەی ڕاستی بێت ئەحمەد شەشۆیی و ستاڤی گۆڤارەکەی چاك دەزانن گەنجانی خوێن گەرمی ئەمڕۆ لەم دنیای سیاسەتی پڕ کێشمەکێشەدا عەودالی هەواڵی سەیرو سەمەرەو مانشێتی قەبەو بریقەدارن ئیتر بۆیە کاکی شەشۆیش لەو ڕەوانگەیەوە گرەوی خۆی بردۆتەوەو لەسەر گیرفانی گەنجانی ئەم کوردستانە ژیانی خۆی بە شێوەی شاهانە دابین کردوە.
کاکی شەشۆیی و گۆڤارەکەی زۆرجار زیاد لە حەد پێ لە بەڕەی خۆیان ڕادەکێشن و پیشەکەی خۆیان کە بەناو ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنوسی یە لەبیر دەچێتەوەو خۆیان لێدەبێتە سۆپەڕمان و ئیتر دەوری پۆلیس و دادگاو یاساو حاکمیەت ئەبینن وەك ئەوەی لەکاتی شەهید بونی سۆرانی مامە حەمە بەدەستی ڕەشی تیرۆرستان خێرا بونە حاکم و پۆلیس و یاساو ناڕاستەو خۆو ڕاستەو خۆ بڕیاریان دا کە پارتی بە و کارە هەستاوە ماوەیەك ئەو تۆمەتەیان خستە پاڵ بەرپرسی لقی سێی پارتی دواتریش هیوای ئەحمەد مستەفایان تێوەگلان . دواجاریش لە دۆسیەی شەهید کردنی لاوی جوانەمەرگ سەردەشت عوسماندا پەنجەی تاوانیان بۆ پارتی ڕاکێشایەوە بەبێ بونی بەڵگەی سەلمێنەرو باوەڕ پێکراو. بۆیە لێرەدا گۆڤاری لڤین هیچ شەرعیەتێکی بۆ یاسا نەهێشتەوە ئەگەرچی بەدەسەڵاترین حاکمی ئەم جیهانە بە بێ بونی بەڵگەی باوەڕ پێکراوو سەلمێنەر لەسەر بچوکترین یان گەورە ترین تاوان ناتوانێ تۆمەت بخاتە پاڵ هیچکەس بەڵام گۆڤاری لڤین و سەرنوسەرەکەی بە درۆو بوختانەکانیان ئەو ڕیکۆردەیان شکاندوهو ههر کهسێکیان بوێ لهههر پلهو پایهیهکدا بێت تۆمهت و بوختانی ههڵدهبهستن کهسیش نیه لێیان بپرسێتهوه. بۆیه بەدەیان جار هێرشی ناڕەواو بوختان و تۆمەتی هەڵبەستراویان ئاڕاستەی حوکمەت و حیزبەکان و سهرکردهکانی کورد کردوە کەچی لە بەرامبەر ئەو درۆو بوختان هەڵبەستنانە لەگوڵ کاڵتریان پێ نەوتراوە. لەم ماوەیەشدا کۆمەڵێك لەو ڕۆژنامە گۆڤارانەیان تۆمەتبارکرد بە گەندەڵی خۆشیان بەفریشتە دایە قەڵەم . ئێستا بابزانین کاك ئەحمەد شەشۆیی چۆن فێری ئەم کارە بوە کە بریتیە لە بوختان و درۆ بەشینەوەو لەو ڕێگەیەوە پژێوی ژیانی خۆی بە زیادەوە دابین کردوەو لە کێوە فێری بوختان و درۆ بوە. کاتی خۆ باپیری ئەم ئەحمەد شەشۆیە لە گوندی شەشۆ لەبەر ئەوەی لەگەڵ هیچ کەسێك لە خەڵکی گوندەکەیان دانوی پێکەوە نەکوڵاوەو هەمیشە خەریکی فیتنەو فەسادی بوە لەناو دانیشتوانی گوند بۆیە تەواوی خەڵکی گوند خۆیان لێ بەدور گرتوە. بۆیە لەداخانا میرەی باپیری ئەحمەد شەشۆیی ئاغایەکی بەناوی حەماغا هێناوەتە گوندەکەی خۆیان و لە سەر حازری دایناوە ئەوکاتو زەمانەش خەڵکی ئەو گوندانە تەنها ترسێك کە هەیان بوە زوڵم و زۆری ئاغا بوە بۆیە باپیری ئەحمەدیش بۆ پەیدا کردنی هەیمەنەی خۆی و بۆچاو ترساندنی خەڵکی گوندەکە بە خزمە نزیکەکانی خۆشیەوە ئەو ئاغایەی بردۆتە گوندەکەی خۆیان ئەوجا دوای ئەوە لای ئاغا هەر ڕۆژەو بوختانی بۆ خانەوادەیەکی گوندەکەی خۆیان دروست کردوەو بە پیاوەکانی ئاغای بەلێدان داون ئەوە جگە لەسەرانە سەندن لە خەڵکی گوند لەپەنای دەسەڵاتی ئاغاکەیەوە جگە لەوەی دەیان تۆمەتی زۆر خراپی بۆ ژن و کیژانی گوندی شەشۆ لای ئاغاکەی هەڵبەستوە. بە ژن و کیژی خزمە نزیکەکانی خۆشیەوە. ئەگەرچی خەڵکی گوندی شەشۆ هەمویان ئینسانی سەر ڕاست و پاکو بێگەردن و بەدەیان کەسایەتی شۆڕشگێڕو ڕۆشنبیریان تیا هەڵکەوتوەو تا بڵێ میوان دۆست و خزم دۆستن بە خودی باوکی ئەحمەدیشەوە کە خوا هەڵناگرێ باوکی ئەحمەد کە پێویست ناکات ناوی بهێنم ئینسانێکی مرۆڤ دۆست و سەر ڕاستە بەڵام وەك پەندێکی کوردی هەیە کە دەڵێت لە هەمو چەمێك چەقەڵ هەیە چەقەڵی ئەو گوندو چەمەش میرەی باپیری ئەحمەد بو بۆیە ئەمڕۆش کە کاك ئەحمەد میرە هەمان نازناوی میرەی باپیری هەڵگرتوەو بەهەمان سایکلۆژیەت و بەهەمان ڕیتم و بیرکردنەوی میرەی باپیری بهڵام بهشێوازێکی مۆدێرن لە ڕێگەی گۆڤاری لڤینەوە بوختان و تۆمەت بۆ هەمو کەس و لایەنێك هەڵدەبەستێ و بەم لاو لادا ئەیبەشێتەوە بە بێ ئەوەی هەست بکات ئەو بوختانانە جگە لەشەرمەزاری چیتری لێ شین نابێت . میرهی باپیری ئهحمهد ڕون وئاشکرابو که کاری بۆ حهماغا ئهکرد ودهسهڵاتی و بوختانهکانی تهنها لهسنوری گوندی شهشۆ بڕی ئهکرد بهڵام ئهمڕۆ ئهحمهدی کوڕهزای میره سنوری بوختان و درۆو تۆمهتهکانی له ڕێگهی لڤین وه ههمو کوردستانی گرتۆتهوه بەڵام پرسیار ئهوهیه ئایا ئەو ئاغایە یان ئەو لایەنە کێ یە کە ئەحمەد میرەو گۆڤارەکەی بە بوختان و قسەی هەڵبەستراو کاری بۆدەکەن ...؟ |