وڵاتی ئێمه به‌هۆی ستراتیژیه‌تی هه‌ڵكه‌وته جوگرافیهكهی به درێژایی مێژوو جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رنجی هه‌موو دونیابووه و بووه‌ته مایه‌ی چاوتێبڕینی دراوسێكانی به تایبه‌تی عاره‌به‌كانی بیابان و توركه مهغۆلیهكان و فارسه‌كان، به‌م هۆیه‌ش مێژووێكی دوور و درێژی بنده‌ستی و داگیركاری و پارچه‌پارچه‌بوون هاتۆته ئاراوه، ئه‌گه‌رچی به ده‌یان شۆڕش و راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان دروست بوونه، به‌ڵام زۆربه‌یان ناوچه‌یی و خێڵایه‌تی بوونه و سه‌رتاسه‌ری نه‌بوونه یاخود به خیانه‌تی ناوه‌خۆیی و نه‌بوونی تاكتیكی گونجاو و ستراتیژیه‌تی لاوازه‌وه دووچاری شكست بوونه‌ته‌وه، مێژووی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد له‌مه زیاتری ده‌وێت كه لێره‌وه لێیه‌وه بدوێم، گرنگ ئه‌وه‌یه تا رۆژی ئه‌مڕۆ تاكه شتێك به ده‌ست هاتبێ ئه‌وا هه‌رێمی نیوه ئازادی باشووری كوردستان بووه، ئه‌مڕۆش ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان بووه‌ته ئاسۆی دوا رۆژی هه‌موو كورد له سه‌رتاپای جیهان، ئیتر تا چه‌ند سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی توانیویه‌تی به‌هانای مه‌ینه‌تیه‌كانی كوردی پارچه‌كانی تره‌وه بێت ئه‌وه بابه‌تێكی تره‌و له ئاینده‌دا به‌دواداچوونێكم له‌به‌رده‌مه.
شێوازی خه‌بات له باشوور و له پارچه‌كانی تر ده‌قی خۆی گرتووه به شێوازی جیاوازتر له یه‌كتر، تا راده‌یه‌ك ئامانجه ستراتیژیه‌كان له باشوور كاڵ بۆته‌وه له چوارچێوه‌ی چه‌ند ئامانجێكی ریفۆرمیستی بچووك بچووك له‌گۆڕ پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵ وه‌ك (كه‌می كاره‌با و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان و گه‌نده‌ڵی ئیداری و... هتد)، ئه‌مانه بوونه‌ته فاكته‌ری له‌بیربردنه‌وه‌ی ئامانجه گه‌وره‌كانی خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خۆی له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و بونیادنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام له پارچه‌كانی تری كوردستان شێوازی خه‌بات و تێكۆشان بۆ ئامانجه گه‌وره و ستراتیژیه‌كانی خه‌ونی هه‌موو كورد له ئارادایه، هه‌موو كوردی ئه‌م پارچانه‌ش خه‌ون به‌و ئامانجه گه‌ورانه‌وه ده‌بینن، له خاڵه سنوریه‌كانی نێوان پارچه‌كانی كوردستان هه‌ست به كۆن بوون و داڕوخان و توانه‌وه‌ی ئه‌م سنورانه ده‌كرێت، كاتی مرۆڤ له خاڵی سنوری نێوان ئیبراهیم خه‌لیل و سلۆپی ده‌ڕوانێت یان نوسه‌یبین و قامشلۆ یان خانی و حاجی ئۆمه‌ران یانیش پێنجوین و باشماغ یان هه‌ر خاڵێكی تری سنوری د‌رك به مه‌هزه‌له‌ی داگیركاری و پارچه‌كردنی كوردستان ده‌كات به‌و ئاسته‌ی كه گریان و پێكه‌نینه‌كان هاوسه‌نگ ده‌كات، یه‌ك گوند، یه‌ك شارۆچكه، یه‌ك شار ته‌نانه‌ت یه‌ك ماڵ سنورێك به‌نێوانیاندا كێشراوه و ناوی لێنراوه (توركیا یاخود عێراق و ئێران و سوریا)، كاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل-سلۆپی ده‌بڕیت هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكه‌یت كه له وڵاتێكه‌وه چووبیت بۆ وڵاتێكی تر چونكه ره‌نگ و ده‌نگ و زمان و كلتوری زاخۆ و خه‌ڵكی سلۆپی هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان له‌نێواندا نییه، له هه‌ردوو شارۆچكه هه‌ست به كاولكاریه‌كانی داگیركه‌ر ده‌كرێت، له هه‌ردوو شارۆچكه هه‌ست ده‌كه‌یت تاكه شتی نامۆ بوونی ئاڵای توركیا و ئێراقه، له هه‌ردوو شارۆچكه هه‌ست به بوونی شتێكی زیاده ده‌كه‌یت كه ئه‌ویش (زمان و رێنووسی توركی و عه‌ره‌بی) یه و نه‌بوونی زمانی كوردی ئه‌سڵیه، نێوان خاڵی پشكنینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی داگیركه‌ری تورك 30هه‌نگاوێكه، كه‌م كه‌س ده‌بینی به توركی و عه‌ره‌بی قسه بكات هه‌ر له شوفێرهكانهوه بگره تا ده‌گاته رێبواره‌كان و هه‌ندی جاریش فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و پۆلیسه‌كانی توركیاش به كوردی شێوه‌زاری كرمانجی ژووروو قسه ده‌كه‌ن، كه ده‌گه‌یته خاڵی پشكنینی توركه‌كان وه‌كو تێكشكاندنی كه‌سێتی مرۆڤ زۆر ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستت پێ ده‌كه‌ن به‌بێ گوی دانه هیچ بارودۆخێكی ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن و... هتد دواتر له هۆبه‌ی ئاسایشی توركی مۆری چوونه ژووره‌وه‌ی توركیا له پهساپۆرتهكهت ده‌درێت و ئیتر بۆخۆت ئازادی له رۆیشتنت بۆ شاره‌كانی توركیا، به 15 ملیۆن پاره‌ی توركی به تاكسی بۆت هه‌یه بچیته ناو شارۆچكه‌ی سلۆپی كه 20 خوله‌كێك له خاڵی سنوریه‌وه دووره و له‌وێوه‌ش به پاس هه‌ر شارێكی كوردستان و توركیا ده‌خوازیت ده‌توانیت له ئۆتۆگار (گه‌راج) بۆی بچیت، كاتێك به‌ره‌و شاری ئامه‌د (دیاربه‌كر) به‌ڕێ بكه‌ویت به درێژایی رێگا سنوری نێوان باكوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان (توركیا-سوریا) له پێش چاوته و پێت ده‌ڵێت كه ئه‌مه خاكی یه‌ك وڵاته و كراوه به دووبه‌ش و زیاتر، كاتی ده‌گه‌یته جه‌زیره بۆتان هه‌وارگه‌ی مهم و زین، وه‌ك مام هه‌ژاری موكریانی گووته‌نی گریان به‌رۆكت ده‌گرێت و حه‌ز ده‌كه‌یت به‌بێ ویستی خۆت وه‌ك منداڵ بگریت، له‌وی بۆت رۆن ده‌بێته‌وه كه ئه‌حمه‌دی خانی ویستوویه‌تی له رێگه‌ی داستانی عه‌شقی مهم و زینه‌وه پیشانمان بدات كه پارچه‌كانی كوردستان وه‌كو عاشقه‌كان هه‌میشه تامه‌زرۆی به‌یه‌ك گه‌یشتنن و به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنی مهم و زینیش گوزارشته له به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنی پارچه‌كانی كوردستان، گڵكۆی پیرۆزی ئه‌م دوو عاشقهش به‌قه‌د هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بێ‌ناز و وێرانه‌یه، بڕیارم داوه هه‌رجاره‌ی بچم بۆ باكوری كوردستان وێستگه‌ی یه‌كه‌می گه‌شته‌كه‌م سه‌ردانی مه‌زاری پیرۆزی مهم و زین بێت، له نزیك مهزارهكهوه كوڕان و كچانی عاشق ده‌بینرێت كه بۆ راز و مراز و نیازه‌كانیان روو له‌و مه‌زاره ده‌كه‌ن، له‌ولاتریشه‌وه هه‌ندێ منداڵ له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه شیرینیه‌ك یاخود شتێك له پاره له گه‌شتیاران وه‌ك دیاری وه‌ربگرن، رێگای نێوان شارۆچكه‌ی جه‌زیره و ئامه‌د (دیاربه‌كر) سێ كاتژمێر و نیو ده‌بێت، به درێژایی ئه‌و رێگایه له ده‌سته راست خاكی به‌ناو توركیایه و له ده‌سته چه‌پیش سوریا، ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌ناو ده‌وڵه‌ته له‌یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه ته‌نها تهلدڕكێكی باریكه جگه له هه‌زاران مین، له ماوه‌ی ئه‌م سێ كاتژمێر و نیوه ده‌رفه‌تێكی زێڕینت بۆ ده‌ڕه‌خسێت بیر له مێژوو و جوگرافیا و كلتور و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه و ئاوڕێكی توڕه له رابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌ت بده‌یته‌وه، ئه‌م چه‌ند كاتژمێره ناچارت ده‌كه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ژێرده‌سته‌یی میلله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت و له‌وێوه‌ش ره‌فتاره فاشیزمیهكانی داگیركه‌ران راڤه بكه‌یت، به‌درێژایی رێگا له گوندی وێرانكراو و تاوه‌ری ئێشكگری سنور و بلاجكتۆری پاسه‌وانی سنوری هه‌ردوولا و تانك و سه‌ربازگه و ئاڵای توركیا و سوریا و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی كرێكارانی سنور و كرێ چیتر به‌دی ناكه‌یت، به‌درێژایی ئه‌و رێگایه كه وا هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌رگیز كۆتایی نایه تواندنه‌وه‌ی ئه‌م سنورانه به‌هه‌موو ئایدیۆلۆژیه‌ك ده‌كێشیت هه‌میشه لاسه‌نگ ده‌بێت، به هه‌موو یاسا و رێسایه‌كی ئایینی و ئاسمانیش دیسانه‌وه خودا‌ش ناتوانی بیكێشێت.
وێنه‌ی سنوره ده‌ستكردی نێوان باكوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان (توركیا و سوریا) .
s4632628@gmail. com |