ئه‌مساڵ ده‌هه‌مین ساڵیادی په‌لاماره چه‌كداریه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ سه‌ر حزبی ئێمه و كوشتنی 5 هاوڕێی حزبمان، به كۆمه‌ڵه چالاكیه‌ك یاد كرایه‌وه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه لافیته‌و پۆسته‌ری ئه‌م یاده شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كانی شاری سلێمانی داپۆشی و سه‌ره‌نجام ئه‌م چالاكیانه له نێو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌خۆوه‌گرت. له‌م نێوه‌شدا "ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ" له ژماره‌ی 1265 ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی 19/7 ی خوَیدا به داگرتنی وێنه‌ی لافیه‌تیه‌ك له ژێر مانشیتی "له سلێمانی لافیته دژی یه‌كێتی هه‌ڵده‌واسرێت" هه‌واڵی چالاكیه‌كانی حزبی بڵاوكرده‌وه‌و هاوكاتیش "هه‌فته‌نامه‌ی چه‌تر" له هه‌مان به‌روارداو له ژماره 16ی خوَیدا ڕێپۆرتاژێكی بڵاوكرده‌وه و هه‌ر له‌وێشدا كۆمه‌ڵه ده‌ربڕینێكی له هه‌ر یه‌ك له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی یه‌ده‌كی یه‌كیتی نیشتمانی و قسه‌كه‌رێكی نزیك به نه‌وشیروان مسته‌فای وه‌ك ڕای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ڕووداوه‌كه‌وه بلاوكرده‌وه، كه له ئێمه ده‌خوازێت ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی له سه‌ر بده‌ین:
1- ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ن‌و و سیویه‌تی "به بیانوی هه‌ڵواسینی لافیته‌و پۆستكارتی وێنه‌ی كوژراویان و له‌وێوه هێرشی توندیان كردبووه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و چه‌ند دروشمێكیان نووسی كه تێیدا به قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شه ئازاده‌ی له ئارادایه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیان تۆمه‌تبار كردووه. ".. ئه‌م ده‌ربڕینه، ده‌یه‌وێت به ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان بڵێت، كه "كه‌شی ئازادی" له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی یه‌كێتی نیشتمانیدا هێنده فراوان و پارێزراوه، كه بواری داوه به كۆمۆنیسته‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیشیان به‌ره‌وڕوو نه‌كرێته‌وه! له‌مباره‌وه ئێمه نامانه‌وێت بۆ ده‌رخستنی ڕووی ناڕاستی ئه‌م شێوه ده‌ربڕینه ناڕاستگۆیانه‌یه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ سه‌باره‌ت به"كه‌شی ئازادی" له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانیدا، نمونه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركردن و به‌ربه‌ستیانه بهێنینه‌وه كه له چه‌ند مانگی ڕِابردوودا دژ به هه‌ڵسوڕانی حزبمان ئه‌نجام دراوه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێگای مه‌به‌ستمانه، په‌رده هه‌ڵماڵینه له‌سه‌ر ئامانجێك كه ڕۆژنامه‌ی ناوبراو له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌م شێوه‌یه‌دا به‌شوێنیه‌وه‌یه. ئامانجێك كه له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت ڕوو به خه‌ڵكی كوردستان بڵێیت یه‌كیتی له‌چاو پارتیدا ئازادی بیروڕا ده‌سه‌لمێنێ و ته‌نانه‌ت به هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌شی په‌نا بۆ كوشتن و زه‌بروزه‌نگ نابات. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ڕووداوی سه‌رده‌شت عوسماندا له پارتی و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كه‌ی بینرا. وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه وا نیشان بدات كه ئه‌وه ئێمه‌ین سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتیمان له‌خۆڕا توَمه‌تبار كردووه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌كرده‌وه به‌تاوانێك هه‌ستابن. له كاتێكدا ڕووداوی 14/7/2000 هێنده مێژوویه‌كی ئاشكرایه كه تاوانه‌كانی بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ساده‌ی كوردستان ڕۆشنه. به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ به دور له پره‌نسیپی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوێك ده‌نوسی كه تاوانه‌كانی به به‌ڵگه‌وه له‌به‌رده‌ست دایه، به‌ڵكو پار ساڵیش له ژماره 973 ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 17/5/2009 دا هه‌مان مه‌سه‌له‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه یه‌كێتی نیشتمانی ئاماده‌یه خۆی له تاوانی كوشتنی كۆمۆنیسته‌كان پاك بكاته‌وه و ده‌رگاش به ڕووی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا بكاته‌وه و زیانه‌كانیش قه‌ره‌بو بكاته‌وه. به‌ڵام له‌مه‌شیاندا هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه ئاماده‌ی كارێكی ئاوای هه‌یه‌و نه‌ده‌یه‌وێت ده‌ست له مێژووی تاوانكاری خۆی ده‌رهه‌ق به‌كۆمۆنیسته‌كان هه‌ڵگری. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بوو چاوبه‌ستكردنی هاوڵاتیانی كوردستان بوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی زیاتر كۆبكاته‌وه. بێگومان ئه‌م ڕه‌وشت و ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ كارێكی نامۆ نییه. به‌تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌یه‌ك كه به‌رهه‌م ساڵح و یه‌كیتی له‌پشت سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابێت، كاری ڕۆژنامه‌یه‌كی ئاوا جگه له‌داپۆشینی راستیه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فریوكاری شتیكی تر نییه.
2- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له وه‌ڵامی به‌دواداچوونه‌كانی "هه‌فته‌نامه‌ی چه‌تر" دا سه‌باره‌ت به لایه‌نی تاوانبار له ڕووداوی 14/7 دا ده‌ڵی: "من ده‌زانم ئه‌و كه‌سه كێیه كه ده‌بی داوای لێبوردن بكات". قسه‌كه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌م باره‌وه ده‌لێِت: " ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان وه‌ك شه‌خس شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كان كردبێت فه‌رموون بانگی بكه‌نه دادگا با ووته‌ی خۆی بدات. به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه وه‌ك حزب ئه‌نجامدراوه نه‌ك وه‌ك شه‌خس. ئه‌وكات حكومه‌ت و ئاسایش هه‌بووه و ئاگاداری ئه‌و ڕووداوه بوون. پێویسته یه‌كیتی وه‌ڵام بداته‌وه چونكه ئێستا یه‌كێتی ماوه".. به‌مجۆره هه‌ردوولا له سه‌روو شه‌هه‌ماتی ڕاستگۆییه‌وه هه‌وڵده‌دن تاوانه‌كه بخه‌نه سه‌ر شانی ئه‌وی تر‌و خۆی لێبێبه‌ری بكات. ئه‌گه‌ر قسه‌كانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆوه دانپێدانانێك بێت به ڕاستی ڕوودانی تاونێكدا، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆی شه‌خسی خۆیه‌وه. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وێك كه10 ساڵه ده‌زانێت كإ هه‌ستاوه به كوشتنی 5 هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و سه‌ركوتكردنی حزبێكی سیاسی. بێده‌نگه‌كردن و شاردنه‌وه‌ی تاوانێك كه به كرده‌وه ڕوویداوه، خۆی تاوانه و ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌دا دابنری. به‌ڵام سه‌عدی پیره به‌دور له هه‌ر شه‌رافه‌تمه‌ندیه‌كی سیاسیه‌وه نا‌توانیت به ئاشكراكردنی زانیاریه‌ك كه هه‌یه‌تی له‌سه‌ر تاوانباری ڕووداوه‌كه هه‌ستإ چونكه پای خۆی و هاوسه‌ركرده‌كانی وه‌ك ئه‌و له یه‌كێتی نیشتمانیدا دێنێته ناو تاوانه‌كه‌وه. له‌مه‌ش زیاتر پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر سه‌عدی پیره پێی وایه سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی به‌م تاوانه هه‌ڵنه‌ستاوه و ده‌شزانی كإ ئه‌نجامی داوه بۆ له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا تاوانباری ئاشكرا نه‌كردووه؟
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پیره ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه كه به‌تاوانی كوشتنی كۆمۆنیسته‌كان تاوانباره. به‌ڵام له‌م باره‌شه‌وه مه‌سڵه‌حه‌ت خوازی سیاسی ڕۆژ، شه‌رافه‌تمه‌ندی و ڕاستگۆیی ده‌خاته ژێر پێوه. به تایبه‌تی كه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌وشیروان هاوسه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی سه‌عدی پیره بووه و له پۆستی جێگری سكرتیری گشتیدا بووه، پیره خۆی دزیوه‌ته‌وه له دانپێدانان به‌وه‌ی كه كإ به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌م تاوانه‌ی له ئه‌ستۆیه‌و ئه‌مڕۆش كه نه‌وشیروان له حزبه‌كه‌یدا نه‌ماوه هه‌موو تاوانه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆیه‌وه. ئایا هه‌ڵویستێكی ئاوا ده‌بی چ ناونیشانێكی بۆدابنرإ، جگه له بێپره‌نسیپی و ناڕستگۆیی له سیاسه‌تدا؟
به‌ڵام قسه‌كه‌ره‌كه‌ی نزیك نه‌وشیروان له ژێر باسی ئه‌وه‌دا كه كوشتنی كۆمۆنیسته‌كان ڕووداوێكی شه‌خسی نییه یه‌كیتی پێی هه‌ستاوه و ئێستاش نه‌وشیروان له‌و حزبه‌دا نه‌ماوه، تاوانه‌كه ده‌خاته‌وه سه‌رتاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی ئێستا و به‌م جۆره ئه‌میش پاساو بۆ تاوانێك ده‌هێنێته‌وه كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان شاهیدن له‌سه‌ری. وه‌ك بڵێی مێژووی پڕ له تاوانكاریه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له جیابوونه‌وه‌یه‌وه له یه‌كێتیه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به وازهێنانی له‌م حزبه مێژووه‌ی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كه له شه‌ڕی پشتئاشان و لێدانی نه‌یارانی یه‌كیتی و تیرۆری كه‌سان و په‌لاماری كۆمۆنیسته‌كاندا كه‌وتۆته‌وه و ئه‌و تیا به‌شدار بووه، ده‌سڕێته‌وه. ته‌بریرێكی ئا له‌م جۆره‌ی سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی نه‌وشیروان بۆ بچوكترین تاوان بێناوه‌ڕۆكه، چونكه نه مێژوو بۆ دواوه ده‌گێڕدرێته‌وه و نه به‌ڵگه‌كانی له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا وون ده‌كات.
ئێمه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م پاساو ئاماژه پووچانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فادا، جارێكی‌تر ڕاستیی په‌لاماردانه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كه له به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا هاتووه و به بۆنه‌ی 10 ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر كوشتاری كۆمۆنیسته‌كاندا بڵاوی كردوته‌وه، پێداگری ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی كه به‌ڕۆشنی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی یه‌كیتی نیشتمانی به هه‌ردوو باڵی تاڵه‌بانی و نه‌شیروان مسته‌فاوه تاوانبار ده‌كا. وه تا كاتێك ئه‌م تاوانه له مێژوودا جێگیربووبێت، ئه‌وا هه‌ردولا له قه‌فه‌سی ئیتیهامدا داده‌نإ و دره‌نگ یان زوو ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه. ڕاوه‌ستانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه، نه بۆ قه‌ره‌بوی زیانه‌كانه‌و نه وه‌رگرتنی ئیمتیازاته، به‌ڵكو دورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانه له تاوان و خوێنڕێژی و پابه‌ندكردنی حزبه میلیشیاییه‌كانی كوردستانه به ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و بۆ سه‌لماندنی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه.
21/7/2010 |