گه‌لی کورد له قۆناغی مێژویی نوێوه له نێوان رۆم و عه‌جه‌م دابه‌شکراو کوردستانه‌که‌ی به‌هۆی ململانێی چه‌کداری وله‌شکر کێشی مێژینه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یی پێک ههڵپراژاندنی ئه‌و دو ئیمپراتۆرهیه، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیی وله شکرکێشیهکانی تاران و ئه‌سته‌مبوڵ وه‌ک به‌شێک له‌به‌رنامه‌کانی سه‌نترالیزه‌کردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له‌و دو ده‌وڵه‌ته‌دا و پاشتر تێک و پێکدانی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه کوردی و ده‌سه‌ڵاته میراتیهکان و جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌ی تورک و فارس به‌درێژایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌وه وێرای جرت و فرت و پێکههڵپرژانهکانی له‌شکره‌کانی روسی و عوسمانی و بریتانی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ناکۆکیه نێو خۆییه‌کان به‌درێژایی ساڵه‌کانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و کوشت و کوشتاری ئه‌و ده‌ورانه، هه‌مو ئه‌وانه کوردستانیان کردبووه گۆره‌پانی جه‌نگی هه‌میشه‌یی، که وێرانه‌یه‌کی که‌م وێنه‌ی به‌سه‌ر کوردستاندا هێنابوو و برینێکی قوڵی له جه‌سته‌یی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردا وێنا کردبو.
هه‌ر بۆیه له‌سه‌رو به‌ندی کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهاندا، به‌ته‌واوی مانا کوردستانێکی وێران و گه‌لێکی کاس و شه‌که‌ت هه‌بو که خۆی له ره‌وشێکی سه‌ختدا دیته‌وه‌و هێشتا وریی نه روابوهوه که‌وته نێو ململانێیه‌کی نوێ و ئاڵۆزتر و له هه‌مو لاوه نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر و زلهێزه‌کان وه‌ک که‌لاکێک تێ‌یان ده‌روانی و ده‌می لیکاویان تێ ده‌ژه‌نی .
نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌په‌له پروزێ به بارێک گیر‌و گرفت و که‌مو کوری و ئاسته‌نگه‌وه له رێگای گه‌وره پیاوه نیشتیمان په‌ره‌وه‌ره خه‌م خۆرهکانیهوه که‌وته خۆ‌و له چه‌ند لایه‌که‌وه‌و به‌چه‌ندین شێواز، له‌سه‌ره‌تادا سیاسی و دپلۆماسی و دواتریش به‌ناچاری چه‌کداری و روبه‌رو بونه‌وه، هه‌وڵیان دا له‌و ده‌رفه‌ته سود وه‌ربگرن و له‌سه‌ر خاکیی مێژوییان ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی بگرنه ده‌ست و ده‌وڵه‌تێکی کوردی دابمه‌زرێنن.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌شدا ئینگلیزه‌کان بۆ لێدانی شێخ محمودو جوڵانه‌وه‌ی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی کورد قۆڵیان هه‌ڵماڵی و له‌په‌لامارو وێرانکاری و به‌کارهێنانی مۆدێرنترین چه‌کی کوشنده و ئه‌نجامدانی پاکسازی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵکوژی له خه‌ڵکی بێ دیفاعی کورد درێغیان نه‌کردو عه‌ره‌بیان پاش چه‌ندین شه‌ری وه‌ک بازیان و ویسه و تاریده‌ر و ئاوباریک ، به‌زۆر به‌سه‌ر کوردا زاڵ کرد و له هه‌مو لایه‌که‌وه خوێنی کوردیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان کرده کاسه‌وه و به‌و کاره‌یان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستمه‌دا مه‌زنترین زیانیان به‌گه‌لی کورد گهیاندو ریسواییه‌کی مێژوییان بۆ خۆیان تۆمارکرد ، وه هه‌ر چۆن که میله‌تی کورد تا ههنو که ئه‌و زوڵم و کۆمه‌ڵکوژی و تاوانانه‌ی له بیر نه‌کردوه ئه‌وا با دوژمنانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بزانن که کورد هیچ جۆره تاوانێک له‌بیر ناکات و گه‌لی کوردیش هه‌ر ئه‌و گه‌له‌یه که‌له سه‌ده‌ی بیستدا زوڵم و زۆری قبوڵ نه‌کردوه‌و به‌رده‌وام له سه‌نگه‌رێکدا بوه له دژی زۆرداری و داگیرکاری گه‌ر به‌زه‌ره‌ری خۆشێ به کۆتا هاتبێ به‌ڵام پشتاو پشت هه‌ر رێچکه‌ی خه‌باتی به‌ر نه‌دا تا گه‌شته ئه‌م قۆناغه‌ی که ئاڵای کوردستان له سه‌ر ته‌لاری په‌رله‌مان به دره‌وشاوه‌یی ده‌شه‌کێته‌وه ، ئیترچۆن له‌م رۆژگاره نوێ باو‌و پێشکه‌وتوه‌دا گه‌لی کورد زوڵم و پێشێلکاری قبوڵ ده‌کات له کاتێکدا خاوه‌نی سه‌رۆکێکی دڵسۆز‌و دپلۆماته، دوژمانیش له‌وه تێبگه‌ن که گه‌لی کورد ئه‌زمونێکی دورو درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و داگیر که‌رانه‌دا که به‌رده‌وام بون له ته‌په سه‌ر کردنی گه‌له‌که‌مان ، بۆیه ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه کورد مه‌رجی ئه‌وان قبوڵ ده‌کات با ئه‌و لۆکه‌یه‌ی له گوێیان ناوه ده‌ری بهێنن. XWAKURK88@YAHOO.COM |