نوێترین پۆست
دەربارەی ڕوناکی
خوێندکار
مامۆستا
پەیمانگای ڕوناکی پەیمانگایەکی ناحوکمیە سەربەوەزارەتی پەروەردەی حوکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەرچوانی ٩ بنەڕەتی یان ٣ ناوەندی و هاوتاکانی دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن یان ئەو خوێندکارانەی کەلە قۆناخەکانی ئامادەیی چەند ساڵێکە وازیان لەخوێندن هێناوە ،یان فەرمانبەران کە چەندین ساڵە وازیا هێناوە ،ئێستا دەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن و ببنە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم.
بەشەکانی پەیمانگاکەمان
نەوت
نەوت
.خوێندکارانی ئەم بەشە دەبنە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم لە تەکنیکی نەوتدا و دەبنە یاریدەدەری ئەندازیاری نەوت
خوێندن لەبەشی نەوت پێنج ساڵە فێرخوازان تێیدا فێری ڕێگاکانی بەرهەمهێنان و جیاکەدنەوەی بەرهەمە نەوتیەکان دەکرێن.
ژمێریاری
ژمێریاری
هەموو فەرمانگە حوکومیەکان و ڕێکخراوەکان بەردەوام بەشیژمێریاریان تێدایە وپێویستیان بەفەرمانبەری بەشی ژمێریاری هەیە ، و بەردەوام کۆمپانیای تازە دادەمەزرێت و لەزیادبوندان و بەڕیژەیەکی زیاتر ژمێریاریان دەوێت.ژمێریارلە فەرمانگەی حوکمی و ناحوکمی دادەمەزرێت لەهەمان کاتدا بەشێکی پیشەییە دەتوانیت کاری سەربەخۆ بکات .
کۆمپیوتەر
کۆمپیوتەر
بەشی کۆمپیوتەر گرنگی دەدات بەبونیاتنانی زانیاری لای خوێندکاران لەبواری کۆمپیوتەردا بەمەبەستی ئامادەکردنیان لەبوارەکانی پڕۆگرامسازی و نێتوۆرکین و وێب دیزاین لەدەزگا فەرمیە جۆراوجۆرەکان .
ماوەی خوێندن لەم بەشە ٥ ساڵە و دەرچوانی بڕوانامەی دبلۆمیان پێدەدرێت لەبواری زانستەکانی کۆمپیوتەر .
کارگێڕی
کارگێڕی کار
کارگێڕی بریتیە لە (پلان دانان ، ڕێکخستن ،چاودێریو ئاراستەکردن) بوونی پلانێکی تۆکمە و بەردەوام بوون لەسەری ئەبێتە هۆی بەرەو پێشچوونی دامەزراوەکە.
ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەڕێوبردنی ئەرکەکانی دامەزراوە حوکمییەکان و ئەهلییەکان کە یارمەتیدەرە لەبەدیهێنانی ئامانجەکانیان .