گەشتی زانستی
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٤/٢/٢٢ خوێندکارانی هەرسێ قۆناغی دووەم و سێهەم و چوارەمی بەشی نەوت و گاز بە گەشتێکی مەیدانی زانستی سەردانی (زنجیرە چیای ئەزمەڕ، ناوچەی شارباژێر ،دۆڵی جافایەتی(سەرگەڵوو ) یان کرد بەسەرپەرشتی مامۆستا (میران سالار حمە أمین) ، بەمەبەستی ئاشنا بوون بە جیۆلۆجیا و مێژووی جیۆلۆجیای ناوچەکە و بینینی چینە بەردەجیاوازەکانی ئەو ناوچانە.