هاوبەشی پێبکە

کردنەوەی خولێکی تۆپی سەرمێز

لەدرێژەی کار و چالاکیەکانیدا پەیمانگەی ڕوناکی ناحکومی هەستا بە کردنەوەی خولێکی تۆپی سەرمێز بۆ خوێندکارانی پەیمانگەی ڕوناکی. لە یاری کۆتایی خولەکەدا هەردوو خوێندکار بڕوا غەریب لە بەشی نەوت و ژیر کامەران لە بەشی کۆمپیوتەر ڕوبەڕوی یەک بوونەوە. دوای یارییەکی بەهێز خوێندکار بڕوا غەریب توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.